ئەڵمانیا: ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا رەوایەتی نێودەوڵەتییان نییە

ليست هناك تعليقات

حکومەتی ئەڵمانیا هێرشەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان بە نایاسایی دەزانێت و دەڵێت، رەوایەتیی نێودەوڵەتییان نییە و لە بواری تەندروستیشدا بە بڕی ملیۆنێک یورۆ هاوکاریی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات. 

ماریا فلاکسبارت، وەزیری کاروباری دەوڵەت لە وەزارەتی پەرەپێدانی ئابووری لە وەڵامی پرسیارێکی فراکسیۆنی پارتیی چەپی ئەڵمانیادا دەڵێت، "بە تێڕوانینی حکومەتی ئەڵمانیا بەڵگەکارییەکانی تورکیا دوور لە گومان نین". 

ماریا فلاکسبارت لە هەڵوێستێکی چاوەڕواننەکراوی حکومەتی وڵاتەکەیدا ئۆپەراسیۆنی "کانیی ئاشتی"ـی لە رۆژئاوای کوردستان بە "نەبوونی رەوایەتیی نێودەوڵەتی" وەسف دەکات و دەڵێت، "لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کانیی ئاشتییەوە حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند کە ناتوانێت هیچ هۆکارێک بۆ پێدانی رەوایەتیی نێودەوڵەتی بەو ئۆپەراسیۆنە ببینێتەوە". 

بۆ رێکارەکانی دژی بڵاوبوونەوەی فایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان، فلاکسبارت لە درێژەی ئەو نووسینەی بۆ فراکسیۆنی چەپ لە پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیادا دەڵێت، "حکومەتی ئەڵمانیا دەخوازێت پشتگیریی چەند رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی بکات کە لە کەرتی تەندروستیدا کار دەکەن". 

پەرلەمانتاری پارتیی چەپ هێلین ئەڤریم زۆمەر کە داوای هەڵوێستی حکومەتی ئەڵمانیای لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە کردووە، بە راگەیاندنەکانی ئەڵمانیای راگەیاندووە، "حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ جاری یەکەم بە فەرمی رایگەیاندووە کە هیچ هۆکارێک بۆ هێرشەکانی تورکیا لەسەر ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ پێدانی رەوایەتیی نێودەوڵەتی نابینێت و ئەوەش شایانی پێشوازیکردنە".

هێلێن ئەڤریم لە دایکبووی ڤارتۆی سەر بە مووشی باکووری کوردستانە و لەنێوان ساڵانی 2009 تا 2016 ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی بەرلین بووە. لە ساڵی 2017وە ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیایە لە فراکسیۆنی پارتیی چەپ. 




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif