ترەمپ وایکردووە ئەمریکییەکان رووبەڕووی یەکدی بوەستنەوە

ليست هناك تعليقات

بەهۆی شێوازی وەڵامدانەوەیان بۆ کەرتی پەروەردە لەکاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا، بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رەخنەی تووندی لە سەرۆکی وڵاتەکەی و ئەنجوومەنی پیرانی زۆرینە کۆماری گرت و دەڵێت، زیاتر لە 900 هەزار مامۆستا لە خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە دوورکەوتوونەتەوە؛ دەشڵێت، ترەمپ "خەڵکی وڵاتەکەی رووبەڕووی یەکدی کردووەتەوە".


جۆ بایدن، بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا و ئەنجوومەنی پیران کاری پێویستیان نەکردووە بۆئەوەی مامۆستایان لە کارەکەیان بەردەوامبن، هەربۆیە لە ماوەی چەند مانگی رابردووی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا، زیاتر لە 900 هەزار مامۆستا لە خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە دوورکەوتوونەتەوە.


بە گوتەی بەربژێری پارتی دیموکرات بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، وڵاتەکەیان رووبەڕووی دابەشبوونێکی قووڵ بووەتەوە و دەڵێت، هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی بایەخێکی تایبەتی هەیە.


بایدن رەخنە لە سەرۆکی ئەمریکا دەگرێت و بەوە تۆمەتباری دەکات کە خەڵکی وڵاتەکەی رووبەڕووی یەکدی کردووەتەوە و دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ نازانێت ئەمریکا بەرەو کوێ دەبات و ناکرێت بارودۆخ بەم جۆرە بەردەوام بێت.


گوتەکانی بایدن لەکاتێکدایە کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا نزیکەی چوار مانگی ماوە، هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیش رۆژ لەدوای رۆژ تووندتر دەبن.


بڕیارە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2020 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، جۆ بایدن بەربژێری پارتی دیموکراتە و دۆناڵد ترەمپیش بەربژێری پارتی کۆمارییەکانە بۆ ئەو پۆستە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif