د.فلاح مستەفا سدیق
-
بۆ چی لامەرکەزییەتی کارگێری لەهەرێمی کوردستان شکستی هێنا؟
قۆناغی سێهەم: چەند تێبینییەك لەسەر بریاری ژ 15 سالی 2018 وپەیرەوی ژ 2 ی سالی 2019 ئەنجومەنی وەزیران وئەنجومەنی شارەوانی تازە پێشنیار کراو:
لەقۆناغی دوو باسی ئەوەمان کرد کە لەیاسای ژ 3 ی سالی 2009 یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەمادەی 35 جۆرێك لەهەڵە تێگەیشتن هەبووە لەشیکردنەوەی مادەی ناوبراو لە لایەن بەرێزان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبەر دوو هۆکار یەکەمیان شێوەی دارشتنەوەی مادەی ناوبراو لە لایەن پەرلەمانی کوردستان کاتێك کەپێشنیاری دەرکردنی پەیرەوی ئەنجومەنی وەزیرانی داوە بەوەزارەتی شارەوانی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی یەکە کارگێرییەکان کەدەبوو لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بوایە، ودووەمیان کەبەرێزان ئەندامانی لیژنەی یاسایی تێبینی ئەوەیان نەکردووە کەمادەی ناوبراو مەبەست لێی ئەنجومەنی یەکە کارگێرییەکانە هاوشێوەی ئەنجومەنی پارێزگا کە بۆ قۆناغی دوای دەرچوونی یاسای پارێزگاکان پێویست بوو پێکبهێنرێت تا وەکو هەلبژاردنی ئەنجومەنەکان دەکرێت لەئەنجومەنی پارێزگا وقەزای وناحییەکان کەبەداخەوە تەنها لەپارێزگاکان کرا لەسالی 2014 بەبێ قەزا وناحییەکان.
بەهەر حال لەسالی 2018 بریاری ژ 15 ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی درا ورەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا بۆ دەرکردنی پەیرەوێك بەپێشنیاری وەزارەتی شارەوانی وبەم هەنگاوە ئەنجومەنی پارێزگا بووە هۆکارێك کەجارێکی ئەنجومەنی شارەوانییەکان کە بەیاسای پارێزگاکان ژ 3 سالی 2009 هەلوەشایەوە جارێکی تر زیندوو بکرێتەوە کەدەبوو لەپاش هەلوەشانەوەی یاسای بەرێوەبردنی شارەوانییەکان هەموار بکرێتەوە وئەو مادانەی کەدژە لەگەل یاسای پارێزگاکان لا بدرێت.
لەوە سەیرتر کاتێك ئەنجومەنی وەزیران پەیرەوی ژ 2 ی سالی 2019 دەرکردووە توشی چەندین پێشێل کاری یاسایی بووە لەوانە:
- یاسای پارێزگاکان ژ 3 سالی 2009 بەتایبەتی مادەی 17 چونکە پێکهاتەی ئەنجومەنی شارەوانی پێشنیار کراو لەبەرێوەبەر ولێپرسراوانی فەرمانگەکان کە لەمادەی 4 ی پەیروەکە دا هاتووە هەمان پێکهاتەیە کە لەمادەی 17 ی یاسای پارێزگاکان دا هەیە بەلام ئەوەی کە لەیاساکە دا هاتووە دەستەی جێبەجێکارە کە لەبەرێوەبەر ولێپرسراوی فەرمانگەکان پێكدێت بۆ هاوکاری وهەماهەنگی لەگەل پارێزگارەکان بۆ پێشنیاری پرۆژەی بودجەی پارێزگاکان وپرۆژەکان نەك وەکو ئەنجومەنی شارەوانی کەئەرکی چاودێری وبەدواداچوون کەئەوە لەدەسەلاتی ئەنجومەنی پارێزگاکان دایە.
- یاسای چاکسازی ژ 2 سالی 2020 کە لەمادەی 3 ی باس لەنەهێشتی سوود بوون دەکات لەبودجەی گشتی بۆ چەند جارێك بەلام لەپەیرەوی ژ 2 سالی 2019 لەمادەی 16 ی رێگەی داوە کە ئەنجومەنی شارەوانی پێشنیار کراو جارێکی تر سوودمەند بن لەماف وئیمتیازات بەپێی پەیرەوێك کەوەزارەتی دارایی دەری دەکات لەکاتێکدا هەمان ئەندامانی ئەنجومەن لەفەرمانگەکانی خۆیان موچە ودەرمالە وئیمتیازات وەردەگرن.
- بنەما کارگێرییەکان چونکە لەکاتی پێکهێنانی ئەنجومەنێك یان لیژنەیەك ناکرێت سەرۆك وئەندامان رەچاوی پایەی وەزیفیان نەکرێت بۆ نموونە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لەپلەی وەزیفیدا تەنها بەرێوەبەرە بەلام لەهەمان ئەنجومەن کەپێشنیار کراوە لەلایەن بەڕێز پارێزگاری سلێمانییەوە ئەندامی تێدایە لەپلەی تایبەت دایە کەبەرێوەبەری گشتییە.
لەکۆتاییدا داواکارم کە کار لەسەر راست کردنەوەی سەرجەم ئەو هەلە یاسایی وکارگێرییەیانە بکرێتەوە چونکە کۆی پرۆسەکە سەرپێچییە لەدەستوری عێراق بۆ سالی 2005 ویاسای پارێزگاکان ژ 3 ی سالی 2009 ویاسای چاکسازی ژ 2 سالی 2020 وبەراست نەکردنەوەی دەتوانین بلێین بنەمایەك نەماوە بەناو لامەرکەزییەتی کارگێری.
لینكی قۆناغی دووەم
لینكی قۆناغی یەكەم
لینكی پێشەكی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق