ئایا ئەمریکا ئەتوانی بە ویستی خۆی دۆلار چاپ بکات ؟

ليست هناك تعليقات

محمد مەجید
-
چاپ کردنی دراو لە هەر ووڵاتێک دا پەیوەستە بە یاسا نێودەوڵەتیەکانەوە ، بۆیە هیچ ووڵاتی لە جیهاندا بە ویستی خۆی و بە رەهایی ناتوانێ دراوی خۆی چاپ بکات ، بۆیە ئەگەر هەر ووڵاتێ بیەوێ بڕێکی زۆر لە دراوەکەی چاپ بکات ئەوا بەهای خۆی لەدەست دەدات ، یان پێویستە یەدەکی زێری پێویستی هەبێ بۆ پاڵپشتی لە بەهای دراوەکەی بۆ ئەوەی زیانی پێ نەگات .

ساڵی 2016 لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ، دۆناڵد ترامپ پەیمانی بە گەلەکەی دا کە هیچ قەرزێ لەسەر ووڵاتەکەی ناهێڵێ لە ماوەی 8 ساڵدا ، دۆنالد ترامپ لەو کاتەدا رەخنەی لە (ئۆباما) گرت سەروکی پێشووی وولایەتە یەکگرتۆەکانی ئەمریکا کە لە کاتی هاتنە سەر حوکمی ئۆباما قەرزی ئەمریکا 10.6 تریلیۆن دۆلار بوو بەڵام لە دوای 8 ساڵ قەرزەکانی سەر ئەمریکا گەشت بە 19.9 تریلتۆن دۆلار واتا تەنها لە نیوان 8 ساڵ قەرزی ئەمریکا بوو بە دوو هێندە کە تەمەنی ئەو ووڵاتە 232 ساڵە ، لە دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو زەرەر و زیانەی بە دوای خۆی دا هات ووڵاتی ئەمریکا تووشی گرفتی گەورەی ئابووری بوو کە هۆکار بوو بۆ ئەوەی ئەمریکا قەرز بکات بۆ پڕکردنەوەی کۆرتهێنانی لە بودجە دا ، بۆیە لەم ساڵدا بڕی 2 تریلتۆن دۆلار لە قەرزی ئەو ووڵاتە زیادی کرد و کۆی گشتی قەرز گەشت بە 25 تیلیۆن دۆلار و پی دەچێ ئەم بڕەش روو لە زیاد بوونی زیاتر بکات .

ئەگەر خوێندنەوەیەک بۆ دۆلاری ئەمریکی بکەین کە ئایە جیاوازی هەیە لەگەڵ دراوەکانی تری جیهان؟

.لە پێش کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووهەم لە ساڵی 1944ز لە هاوینە هەواری بریتون وودز لە ئەمریکا نوێنەری 44 ووڵات لەو شوێنە کۆبوونەوە بۆ دانانی میکانیزمی نوێ دارایی جیهانی ، بۆیە لەو کۆبونەوەیەدا چەند بڕیارێ دەرکرا یەکێ لەوانە هەڵوەشاندنەوەی بەراوورد کردنی دراوەکان جیهان بە زێر بوو ، بۆیە دوای ئەو رێکەوتنە و لە ساڵی 1945 رێکەوتن لەسەر ئەوەی کە دۆلار بکرێ بە بنەما بۆ نرخی گۆرینەوەی دراوەکانی جیهان ، تا ساڵی 1971 بەردەوام بوو بەڵام دواتر ووڵاتان ئازاد کران بە چ دراوێکی تر دراوی خۆیان هەڵسەنگێنن بە بێ هەڵسەنگاندن بە زێر .

بۆیە لە ئێستادا دۆلاری ئەمریکی لە هەموو جیهان دا بەکار دێت و وەک دراوێکی جیهانی سەیر دەکرێ ، ئەمریکا شانازی بەوەوە دەکات کە ئەوان بە دراوی خۆیان قەرزارن ، بۆیە ترامپ ئەڵێ ئێمەی ئەمریکی لە تواناماندایە بڕێکی زۆر لە دؤلار چاپ بکەین ، مەبەستی لێی بۆ دانەوەی قەرزەکانیان .

ئەم ووتەیەی دۆناڵد ترامپ راستە کە ئەوان لە توانایان دایە دۆلاری زیاتر چاپ بکەن بەڵام ئایە ئەو کارە گونجاوە لە روە ئابورێکەیەوە ؟

چاپ کردنی دۆلار لە ووڵاتی ئەمریکا خۆیان ئەکرێت بەڵام چاپ کردنی بڕێکی زۆر لە دۆلار ئەوا ئەو دراوە بەهای خۆی لەدەست دەدات و دەبێتە هۆی گران بووونی شت و مەک و پێدانی پارەیەکی زیاتر بۆ کڕینی کەرەسەی خاو لە ووڵاتان ، وە لەو کاتەدا بەهای دۆلار هێزی خۆی لەدەست دەدات و قەیرانی زۆر گەورەی ئابوری لەو ووڵاتەدا دروست دەبێ کە ناتوانن دواتر سەرکردایەتی ئابووری جیهان بکەن .

چاپ کردنی دۆلار ساڵانە دیاری دەکرێت چەند چاپ بکەن و تەنها دوو هۆکار هەیە بۆ دیاری کردنی دۆلاری چاپ کراو ئەوەش بڕی دۆلاری خراب بوو (تەلەف) بەو بڕە دۆلار چاپ دەکرێتەوە و خاڵی دووهەم ئەو بڕە دۆلارەی کە پێویستە زیاد بکرێ ساڵانە بۆ پڕکردنەوەی داواکاری لەسەر دراوی دۆلارە لە ووڵاتانی تری جیهان ، بۆیە ئەمریکا ناتوانێ بە ویستی خۆی دۆلار چاپ بکات بۆ دانوەی قەرزەکانی سەر ئەو ووڵاتەیە ...

بە هیوای سوود وەرگرتن بە تایبەت ئەو بەرێزانەی زۆر جار پرسیار دەکەن کە ئەمریکا بۆ دۆلاری زۆر چاپ ناکات..


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif