گەلەری: ئێرە حەبانییەیە

ليست هناك تعليقات

ئومێد حەمە
-
ئایە شاریی گەشتیاری حەبانییەت بیستووە؟ دەکەویتە کوییوە؟ چۆن بوو بە شارێکی گەشتیاری.؟ ئەی ئێستا چی لێھاتووە.؟

حەبانییە ناوچەیەکە ٨٥ کم دەکەویتە خورئاوای شاری بەغدا و ٢٥ کم دورە لە شاری فەلوجەوە و لە ڕوی ئیداریەوە سەر بە پاریزگای ئەنبارە

دۆڵیکە بە پانتای ٢٦٦٦ دۆنم و ساڵی ١٩٥٦ دەریاچەی حەبانیەیان لێدروست کرا بۆ گلدانەوە و ھەڵگرتنی ئاوی فورات و دەریاچەکە دەستکردە و توانای گلدانەوەی ٣.٣ملیار مەتر موکەعەب ئاوی ھەیە و لەژێر کۆنترۆلی بەنداوی رومادییە و لە کاتی پربونیشی ئاوە زیادەکەی دەچیتە دەریاچەی ڕەزازەوە کە لە باشوری حەبانییە و توانای گلدانەوەی ٢٦ ملیار مەتر موکەعەب ئاوی ھەیە و بەھەمان شیوی حەبانییە دەستکردە

ساڵی ١٩٧٥ دوای نزیکبونەوەی سیاسی نیوان فەرەنسا و عێراق بیرۆکەی بونیادنانی شارێکی گەشتیاری دروست بوو لەسەر دەریاچەی حەبانییە و بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی (گەشتوگوزار و ڕاگەیاندنی ئەوکاتەی عێراق) لیژنەیەکی ڕەوانەی فەرەنسا کرد تا گرێبەستی بونیادنانی گەورەترین شاری گەشتیاری لە ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست بدەن بە کۆمپانیای THINET ی فەڕەنسی

گرێبەستەکە واژوو کرا و ساڵی ١٩٧٦ بەردی بناغەی دانرا و پرۆژەکە بە سێ ساڵ تەواو کرا و رۆژی ٦_١_١٩٧٩ گەورەترین شاری گەشتیاری لە رۆژھەڵاتی ناوڕاست کرایەوە بۆ ماوەی ساڵیک کۆمپانیا فەرەنسێکە سەرپەرشتی دەکرد و دواتر بۆ ساڵیک درا بە کۆمپانیایەکی لوبنانی و دواترش تا ساڵی ١٩٨٢ درا بە کۆمپانیایەکی ھندی و دواتر ڕادەستی وەزارەتی گەشتوگوزاری عێراق کرایەوە و ھەمان ساڵ نازناوی ئاڵتونی وەرگرت لە ڕیکخراوی گەشتوگوزاری جیھانی وەک باشترین و جوانترین شاری گەشتیاری لە رۆژھەڵاتی ناوڕاست

شاری گەشتیاری حەبانییە پێکھاتووە لە .؟

ئوتیلێکی شەش نھۆمی ٥ ئەستێرە و ھەر نھۆمێک ٤٧ ژوری تێدایە و کۆی گشتێکەی دەکاتە ٦٠٠ قەرویڵە

سێ چێشتخانەی گەورە و سێ ھۆڵی سینەما

چەند مەسبەحێکی ھاوینە و زستانە

لەسەر دەریاجەکەش ٥٠٠ کابینەی گەشتیاری یەک ژور و دوو ژوری تێیدایە

١٨ باڕ و شوینی حەوانەو ە یانەی شەوانەی تێیدایە

گۆڕپانی تۆپی پێی و تینس و ئەسپسواری تێدایە

مۆڵیکی بۆ بازاڕکردن تێیدایە کە گەورەترین مۆڵی ئەوکاتە بووە لە عێراق

نرخی ھەموو خزمەتگوزارییەک بۆ ھاوڵاتی عێراقی کەمتربوو لە ھاوڵاتیانی بیانیی

حەبانییە چی لێھات.؟

وەک ھەموو شوینە جوانەکانی عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە ئیھمال کرا چەند ساڵیک و دواتر ساڵی ٢٠٠٩ نویژەندکرایەوە تا ئەوکاتەی داعش دەستی بەسەر شاری ڕومادی گرت

تا ساڵی ٢٠١٥ بەدەست داعشەوە بوو کە ھەموو شتەکانی شیواند و تا ئێستاش ناوی بە جۆرێک ونبووە تەنھا خەلکی ناوچەکە و بەڕیژەیەکی کەم خەلکی ناوچەکانی دیکەی عێراق بەسەر چەن تەوق و کۆت و ترسیکدا سەردانی دەکەن و جوانی ڕابردوی لەدەست داوە

وێنەکان لە عێراق گیراون و لە شاری گەشتیاری حەبانییە لە نیوان ساڵەکانی ١٩٧٩ تا ساڵی ١٩٩٠ 
















ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif