سەرۆکى حکومەت چاکسازى لێرەوە دەکرێت..

ليست هناك تعليقات

كمال ڕەوف
-
• هەمووان ئەو راستیە ئەزانین کە دۆخى ئێستاى هەرێم لە زۆر رووەوە لە چ تەنگژە وناجۆریدایە، تورکیاو ئێران، سنور ئەبەزێنن، پەیوەندى لایەنەکان تەندروست نییە، متمانەى نێوان حکومەت و خەڵک لەسفردایە، پەیوەندى نێوان هەرێم و بەغداد باش نییە، کێشەى ئابورى بەسەختى یەخەى حکومەتى گرتووە، کەس پرۆژەى کردارى پێنییە، رێککەوتنیش لەگەڵ بەغداد بەوشێوەیە بۆ هەرێم قورسە، ئەوانە هەمووى مەعلومە، بەس ئەوەى دیار نییە وکەس نازانێت و هیچ تەفسیرێک نییە لەم دۆخەدا ئەم بێ باکى و لوتبەرزییەى سەرکردە کوردەکان لەپاى چییە. 

• لەوە دەچێت پرۆژە چاکسازییەکەى حکومەت، توشى ماخۆلانى کەمرکردنەوەى مووچە بووبێت، بۆیە هەر بەدەورى کەمکردنەوەى مووچەدا دەسورێتەوە، خۆ هەرکەس چاکسازى بکات، بەدڵنیاییەوە خەڵک پشتیوانى ئەکات، بەڵام گەر چاکسازى هەر کەمکردنەوەى مووچە بێت، نەکردنى باشترە.

• دەکرێت سەرۆکى حکومەت نیەت پاکى و ئیرادەى چاکسازى لەم هەنگاوانەوە نیشان بدات...

1- هێزەکانى رۆژ، کە لەسەر میلاکى وەزارەتى پێشمەرگەیە و نیزک لە ٦ هەزار چەکدار ئەبێت، هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە خۆ شوکر مەترسى لەسەر هەرێم و رۆژئاوا نەماوە، تا ئەو هێزە بەرگرى لێبکەن و هەرێمیش بەناچارى ئەو مەسرەفە زۆرەو ئەو هەموو مووچەیەیان بۆ خەرج بکات.

2- هەموو لایەک دەزانێت، کۆمپانیاکانى پارتى و یەکێتى، ساڵانێکى زۆرە دەستکەوتى قەبەیان هەبووە، داهاتێکى زۆریان کۆکردۆتەوە، بائێستا حکومەت فەرزى بکات بەسەریاندا هیچ نەبێت، مووچەى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفال کراوەکان بخەنە سەر شانى خۆیان تا هەرێم لەم دۆخە قوتار دەبێت. 

3- بۆ مووچەى ئەم مانگە حکومەت برى ٨٠ ملیارى نوقسانە، بۆیە دەبێت بەچەند وەجبەیەک مووچەى وەزارەتەکان بدرێت، باشە سەرۆکى حکومەت روولە بازرگان و سەرمایەدارە ناوخۆییەکان دەکات بۆ قەرز، ئەى ناکرێت حکومەت برێک پارە لە پارتى و یەکێتى قەرز بکات، خۆناکرێت و بوترێت نیانە چونکە کەس برواى بەوە نییە کە پارتى و یەکێتى پارەیان لەبانکەکانى دەرەوەو ژێرزەمینەکاندا نەبێت.

4- چەند مانگە باس لەوە دەکرێت هەندێک لەکۆمپانیاکان برى ٧٠٠ ملێون دۆلار قەرزارى حکومەتن و هەندێکیان وادەى دانەوەى قەرزەکە زۆرى بەسەردا تێپەریوە، ئەى ناکرێت حکومەت ئیجرائاتێکى یاسایى و شەفاف وەربگرێت بۆ گەرانەوەى ئەم قەرزانە.

5- لەزارى بەرپرسە باڵاکانى حکومەتەوە قسەیەکى زۆر لەوە دەکرێت زیاتر لە ١٥٠ هەزار مووچەخۆرى بندیوار هەن، هەندێکیش باسى بوونى دوومووچەو سێ مووچەدەکەن، هەندێکیش باس لە ٢٠٠ هەزار کەس دەکەن کە بەنایاسایى کراونەتە مووچەخۆر، ئەوانەش زۆربەى لەسەر حزبەکان مەحسوبن و بەشى شێریشیان هى یەکێتى و پارتییە، ئاخۆ حکومەت ناتوانێت لەماوەیەکى کەمدا لیستى مووچەخۆان پاک بکاتەوەو و ئەو بارە قورسە لەسەر شانى خۆى لابدات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif