نرخی نەوت بەرزبوویەوە

ليست هناك تعليقات



بەپێی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە هەواڵی نەوت و وزە، ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش نرخەكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی 

لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژاوای تێکساس (خاوی ئەمریکا)، بە 40 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دیسانەوە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هاوردەکردنی نەوت لەلایەن کۆمپانیا چینییەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی داخوازی.

پسپۆڕان پێیانوایە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەر ئابووریی جیهان، ڕێگرە لە بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif