ئاژانسى هه‌واڵی رۆیته‌رز لەهەواڵێکدا ئاشكرایكرد، به‌پێى داتاكان و سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان و به‌پێچه‌وانه‌ى بڕیارى رێكخراوى "ئۆپێك پڵه‌س"، عیراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاویان زیاد كردوه و پابه‌ندبونیان به بڕیاره‌كه‌ى رێكخراوه‌كه، كه‌مكردوه‌ته‌وه.
له راپۆرتەکەدا رۆیتەرز باسى له‌وه‌كردوه، له 20 رۆژى مانگى حه‌وتدا عیراق رۆژانه بڕى دوو ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده كردوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى رێكخراوى "ئۆپێك پڵه‌س" ده‌بوایه هه‌نارده‌ى دابه‌زاندایه بۆ یه‌ك ملیۆن و 60 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، تائێستا عیراق دوره له پابه‌ندبون به به‌ڵێنه‌كانیانیه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌ڵێنى داب‌و له مانگه‌كانى داهاتودا قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و مانگانه‌ى پێشووش بكاته‌وه، كه پابه‌ند نه‌بوه.
به‌پێى هه‌مان راپۆرت، سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌رێمى كوردستانیش له‌م مانگه‌دا پابه‌ندنه‌بوه و هه‌نارده‌ی نه‌وتی له 370 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌وه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 450 هه‌زار به‌رمیل، واتا له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه رۆژانه 80 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ى نه‌وتى زیادكردوه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق