فڕۆكە هەڵگرە و گەیشتە دەریای ناوەڕاست

ليست هناك تعليقات

کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی "یو ئێس ئێس ئایزنهاوەر" و 12 کەشتیی جەنگیی دیکە گەیشتنە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەو کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ئەمریکییە کە هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمیشە، لەگەڵ کەشتیگەلە هاوتاکانیدا لە رێگەی کەناڵی سوێسەوە گەیشتە نێو دەریای سپی و دواتر روو لە باشووری دوورگەی کریتی یۆنانی دەکات.

سەرچاوەکان دەڵێن ئەو کەشتییە لەگەڵ هێزە دەریاییەکانی یۆناندا لەنێو سنوورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتەدا مانۆڕی سەربازی دەکات. لە مانۆڕەکەدا فڕۆکەی ئێف 16 و ئێف 18ی ئەمریکی بەشدار دەبن.

شرۆڤەکارانی سەربازی پێیانوایە، ئەمریکا دەیەوێت پێشانی بدات کە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەر ناکۆکییەکی هەڵچوو لە ناوچەکەدا ئامادەیە، بەتایبەت کە کەشتیی توێژەری "Oruc Reisy"ـی ئەمریکی لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی کریت بەدوای هایدرۆکاربۆندا دەگەڕێت و ئەوەش ئەگەری پێکدادانی سەربازیی لەنێوان تورکیا و یۆناندا زیاتر کردووە.

سێشەممەی پێشوو 2020/07/21 دەستەی هایدرۆگڵۆفیی تورکیا لە شاری ئەنتاڵیا رایگەیاند، توێژینەوەکانیان بۆ گەڕان بەدوای نەوت و غاز لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە کە کەناراوەکانی نزیک لە دوورگەی رۆدس و کاستیلۆریزۆی یۆنانی لەگەڵ ناوچەی باشووری رۆژئاوای دوورگەی کریت دەگرێتەوە.

ئەو بڕیارەی تورکیا تەنگژەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تووندتر کردەوە، چونکە هەردوو وڵات گەڕان بەدوای سەرچاوە سرووشتییەکان لەنێو سنوورە ئاوییەکاندا بە مافی خۆیان دەزانن. لە کاتێکدا تورکیا دەڵێت یۆنان مافی پشکنینی بەردین و ناوچەی ئابووریی نییە، یۆنان بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوە بە مافی خۆی دەزانێت و دووپاتیدەکاتەوە، بەرگری لەو مافە دەکات، تەنانەت ئەگەر ناچاربێت پەنا بۆ هێزی سەربازی ببات.

بەپێی راگەیاندنەکانی یۆنان، تورکیا بەدرێژایی ناوچەی کاستیلۆریزۆ و کەناراوەکانی تورکیا نزیکەی 25 کەشتیی جەنگیی خۆی بڵاوەپێکردووە. لە بەرامبەردا کەشتیگەلی یۆنانی بەتەواوی بە دەریای ئیجەدا بڵاوبوونەتەوە و چاودێریی جموجووڵی کەشتییە تورکییەکان دەکەن.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif