بەریتانیا مەلەفی كۆرۆنای داخست

ليست هناك تعليقات


بەریتانیا ڕیزبەندی نەخۆشی کۆرۆنای گۆڕی لە پەتایەکی کوشندەوە بۆ پەتایەکی وەرزی ساڵانە.

حکومەتی بەریتانیا لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاند، "دوای بەدواداچونێکی ورد ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە کە ڤایرۆسی کۆڤید 19 تەنها پەتایەکی وەرزییە و دەتوانین لە ڕێگای چەند ئەنتیبایۆتیکێکەوە بەڕەنگاری ببینەوە نمونەی "پاراسیتامۆڵ".

هاوکات بە پشت بەستن بە دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، کە ئاماژەی بەوە کردووە ئەو زانیاریانەی لەبارەی کۆرۆناوە بڵاوکرابونەوە لە ڕابردوودا تاوانێکی گەورەبووە بەرامبەر بە مرۆڤایەتی.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، "کەسی تووشبو بە هیچ شێوەیەک مەترسی نیە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بە مەرجێ نیشانەکانی تەنگەنەفەسی و تای بەرزی لێدەرنەکەوتبێت، لەبەر ئەو هۆکارەش پیویست ناکات کەسانی ئاسایی پشکنینیان بۆ ئەنجامبدرێت گەر هاتوو ئەو نیشانانەیان تێدا دەرنەکەوێت".

ڕێکخڕاوی تەندروستی جیهانی جەختیشی کردۆتەوە، سێ مانگی ڕابردوو هەڵە تێگەیشتنێک هەبووە لە بارەی بەکەرەنتینەکردنی کۆمەڵگە بەگشتی و دوورخستنەوەی ھاووڵاتیان لە یەکتر ئەمەش زیانێکی گەورەی گەیاند بە سەرجەم وڵاتانی جیهان.

ئەوشی خستۆتەڕوو، هەڵگری ڤایرۆسەکە بە هیچ جۆرێک مەترسی دروستناکات لە سەر کۆمەڵگە بەڵکو، وەکو هەڵگرێکی پەتایەکی وەرزی مامەڵەی لەگدا دەکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif