سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یازدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکە کرد و دەڵێت "ئه‌م بۆنانه ببنه ده‌رفه‌تى قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری و پته‌وكردنی هاوخه‌باتی و ده‌ستگرتنی كۆی لایه‌نەکان".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ساڵیادی 11 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا و لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ رێکخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی ئەو حیزبەی نووسیوە: "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له دامه‌زراندنیيه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا كه له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ گیانی ده‌نێرین و یادی ده‌كه‌ينه‌وه، رۆڵێكی دیاری له كایه‌ی سیاسی‌دا گێڕاوه، ئێستاش لایه‌نێكى كاریگه‌ر و سه‌ره‌كیی پێكهاته‌ی حكومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانه، هه‌ڵوێسته‌كانیشی به‌رپرسیار و خه‌مخۆرانه‌ن".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "دۆخی ناله‌بار و كێشه و قه‌یرانه‌كان كه به‌رۆكی كوردستانیان گرتووه، یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌یى له هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت تا بتوانین ئه‌م قۆناخه سه‌خته تێپه‌ڕێنین، گه‌له‌كه‌مان له قه‌یران و كێشه‌كان ده‌رباز بكه‌ین، پارێزگاری لە قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان بکەین و هەنگاوی زیاتر بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بنێين".
بزووتنەوەی گۆڕان، قەوارەیەکی سیاسییە کە بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا بە ناوی لیستی گۆڕانەوە یەکەمجار بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی 25ی تەممووزی پەرلەمانی کوردستان کرد‌و 25 کورسی بەدەستھێنا، ئەو بەروارە بووەتە ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان. ئێستا گۆڕان خاوەنی 12 کورسی پەرلەمانە.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان:
به‌ڕێز عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی
به‌ڕێزان ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانيی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
له يادى یازده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، به گه‌رمى پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیوای به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له دامه‌زراندنیيه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا كه له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ گیانی ده‌نێرین و یادی ده‌كه‌ينه‌وه، رۆڵێكی دیاری له كایه‌ی سیاسی‌دا گێڕاوه، ئێستاش لایه‌نێكى كاریگه‌ر و سه‌ره‌كیی پێكهاته‌ی حكومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانه، هه‌ڵوێسته‌كانیشی به‌رپرسیار و خه‌مخۆرانه‌ن.
هیوادارم ئه‌م یاده گوڕوتینی زیاتر بداته تێكۆشانی سیاسيی بزووتنه‌وه‌كه‌تان له‌پێناو ئامانجه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌م بۆنانه ببنه ده‌رفه‌تى قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری و پته‌وكردنی هاوخه‌باتی و ده‌ستگرتنی كۆی لایه‌نه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان به نه‌گۆڕ و ئامانجه نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه.
دۆخی ناله‌بار و كێشه و قه‌یرانه‌كان كه به‌رۆكی كوردستانیان گرتووه، یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌یى له هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت تا بتوانین ئه‌م قۆناغه سه‌خته تێپه‌ڕێنین، گه‌له‌كه‌مان له قه‌یران و كێشه‌كان ده‌رباز بكه‌ین، پارێزگاری لە قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان بکەین و هەنگاوی زیاتر بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بنێين.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
25/7/2020
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق