بە قاچ شكاوی شەش ڕۆژ بەبێ خۆراك لە بیرێكدا مایەوە

ليست هناك تعليقات


جاکۆب رۆبیرتس، کە هاووڵاتییەکی بەریتانییە بۆ گەشتکردن دەچێتە دوورگەی بالی لە ئەندەنووسیا و لەوێ سەگێک راوی دەنێت، لە کاتی راکردن لە دەستی سەگەکە، دەکەوێتە نێو بیرێک کە 4 مەتر قووڵ بووە.

بەرگریی شارستانیی ئەندەنووسیا دەڵێت: ''جاکۆب رۆبیرتس گەشتیارێکی بەریتانییە و دوای ئەوەی کەوتووەتە ئەو بیرە هیچ ئامێرێکی پەیوەندیکردنی پێ نەبووە و نەیتوانیوە هیچ کەسێک ئاگادار بکاتەوە، دواتر لەلایەن گوندنشینێکەوە بینراوە و توانیمان رزگاری بکەین''.

ئەو هاووڵاتییەی بەریتانیا لە کاتی کەوتنە ناو بیرەکە قاچێکی دەشکێت و ناتوانێت لە بیرەکە بێتە دەرەوە و هیچ خۆراکێکی پێ نابێت جگه لە هەندێ ئاوی خواردنەوە.

جایکۆب رۆبیرتس دەڵێت: ''بەهۆی ئازاری قاچم نەمدەتوانی هیچ جووڵەیەک بکەم، بەڵام بێ هیوا نەبووم لە ژیان و بۆ ماوەی 6 رۆژ هیچ شتێکم نەبوو بیخۆم، تەنیا ئاوم پێ بوو و باوەڕی تەواوم هەبوو کە لەو شوێنە رزگارم دەبێت''.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif