بەپێی زانیاریەكان ، شاندەکەی هەرێم ئەم ھەفتەیە ناچنە بەغداد و بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بچنە بەغدا
لە ئێستا ناكۆكی نێوان هەرێم و بەغداد، جگە لەو پارەیەی کە ھەریم داوای دەکات بەرامبەر بە تەسلیمکردنی داھاتەکەی کە بڕەکەی ٦٠٠ ملیارە بۆ ھەر مانگێک.
وێڕای بڕی ئەو پارەیەی كە ناكۆكی لەسەرە چەن ناکۆکییەکی دیکەی تازە سەریان ھەڵداوە کە ئەمانەی خوارەوەن
نەوتی کەرکوک لە ساڵی ٢٠١٤ تا ١٦ ئکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ عێراق دەیەویت بزانێیت چی لێھاتووە و چەن براوە و پارەکەی چی لێھاتووە و چۆن ھەرێم دەیداتەوە
حیساباتی خیتامی ئەو پارانەی کە دراون بە ھەرێم..بۆ ئەوەی بزانن بە چی سەرفکراوە
ھەرێمی کوردستان دەیەویت ڕیکەوتنەکە مانگانە بێیت واتا مانگانە گۆڕانکاری بەسەر ڕیکەوتنەکەدا بێیت....بەڵام بەغدا دەیەویت گشتگیربێیت و بابەتەکان یەکلایبکاتەوە
.....
تێبینی.بەپێی دواین نوسراو کە بەغدا فەرمانی کردبوو ٤٠٠ ملیارەکەی نارد..ماوەی مانگێکی دابوو بۆ ڕیککەوتن..نوسراوەکە ١٩ی مانگی ڕابردوو دەرچووە واتا تا ١٩ی ئەم مانگە دەبی ڕیکەوتن بکری بەلایەکدابچێیت پرسەکە
سەرچاوە
ئومێد حمە- بەغداد
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق