دكتۆر فەلاح مستەفا سدیق، مامۆستای زانكۆ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بابەتێكی بڵاوكردۆتەوە بە ناونیشانی (هۆکاری زیاد بونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ چی دەگەرێتەوە؟) و دەنوسێت
ئەم پرسیارە لەهەموو ئەو کەسانە دەکرێت کە لەدەسەڵاتن وهاوڵاتی ئاسایین، دەسەلات کەئەرکی پاراستنی تەندروستی گشتییە وهاولاتی کەخاوەن بەرژەوەندییە وگرنگترینیان ژیانی خۆی ومال ومندالی.
لەهەموو جیهان ئەرکی دەسەلات دابین کردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ هاولاتیانێتی، ونمونەش بەریتانیا ووولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وکەنەدا یە کەیەکێ لەو وولاتانە بەشێوازێك هاوکاری مادی هاولاتیانی خۆی کردووە وتەنانەت لەبەر کەرەنتینە کردن هەولیان ئەو پەری نەرمی بنوێنن بۆ ئەوەی میللەت لەدستی بارودۆخەکە بێزار نەبن چونکە دەسەلاتەکانیان سوور ئەزانن ئەو کەرەنتینە وبەند کردنە لەگەل سروشتی مرۆڤەکان ناگونجێن وجۆرێکە لەنادادی بەلام لەبەر تەندروستی گشتی ئەو هەنگاوەیان ناوە وتا رادەیەکی باش سەرکەوتوو بوون وهێدی هێدی ژیانی تیایاندا بەرەو ئاسایی بونەوە دەروات وقۆناغ بەقۆناغ ژیان دەگەرێتەوە.
بەلام کاتێك دێینە سەر هەرێمی کوردستان دەبینین دەسەلات لەم هەرێمە، نەك هاوکاری هاولاتیانی هەرێمی کوردستانی نەکردووە لەم سەردەمە، بگرە زیانی پێ گەیاندوون، بەوەی هاوکاری مادی وموچە وژیانی هاولاتیان راگرتووە، وراستە خۆ هەر لەسەرەتاوە لەبەر کەرەنتینەی توند، هەموو هاولاتیانی بەند کرد، لەکاتێکدا دەبوو بەقۆناغ هەنگاوەکانی بنیاد بنایە، چونکە ئێستا لەبەر ئەو هۆکارانە میللەت متمانە نەماوە، وهەر کارێکی دەسەلات بەموئامەرە دەزانێت، وبروا بکەن لەسەدا 90 ی میللەت بابەتی کۆرۆنا بەدەستێکی سیاسی دەزانێت وئەوەی حساب بێت بۆ ئەم ڤایرۆسە نایکات وهۆکارەکەی دەسەلاتە.
سەبارەت بەتاکی کورد لەبەر نا رۆشنبیری وهەژاری وبێ متمانەیی بەدەسەلات گوێ بەتەندروستی خۆی نادات وئەمەش هەرچەندە کارێکی باش نییە چونکە لەکۆتا بەسەر خۆی دەشکێتەوە بەلام لەکۆتاییدا تاکی کورد ناچارە لەبەر نان گوێ بەتەندروستی خۆی نەدات چونکە مندال نانی دەوێت وبرسێتی کۆرۆنا نا ناسێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق