تایبەت بە خانمان

ليست هناك تعليقات


له‌ نوێترین توێژینەوە لەبارەی چۆنیەتیی دروستبوونی کۆرپەلە دەرکەوتووە، هێلکەی خانمان ئەو سپێرمانە هەڵدەبژێرن کە خۆیان دەیخوازن.

جۆن فیتزپاتریک، یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە زانکۆی ستۆکهۆڵم دەڵێت، هێلکەی مرۆڤ ماددەی کیمایی بڵاودەکاتەوە بە کێمۆتراکتانتس ناسراون کە وا لە سپێرم دەکات هێلکە نەپیتێنراوەکان بدۆزێتەوە.

دەشڵێت، ئەوەی بۆ ئێمە زانیاری تەواو نوێ بوو ئەوەیە، هێلکە ئەو ماددەی کیمیایانە دەری دەکات بەگوێرەی سپێرمەکە دەری دەکات، واتە بۆ ئەو سپێرمەی دەر دەکات کە هێلەکەکە بە پەسەندی دەزانێت و پێی وایە سەرکەوتووە.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەمە پرۆسەیە هەلێک دەدات بە خانمان تاوەکو لە دوای ئەنجامدانی هاوسەرگیریی و سێکسیش، رۆڵیان لە هەڵبژاردنی چۆنیەتیی منداڵەکە هەبێت.

توێژینەوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێلکەی خانمان هەمیشە ئەوە هەڵنابژێرێت کە لای پیاوەکە وەکو سپێرم پەسەندە، بەڵکو ئەوانە هەڵدەبژێرن کە لە رووی جیناتەوە بە گونجاو دەزانرێن.

جیناتی گونجاو کامانەن:

شیرەدەرەکان باشترین چانس ئەدەنە کۆرپەکەیان کە بە بەهێزیی بمێننەوە، بۆیە جینە پەسەندکراوەکان ئەوانەن کە دەتوانن باشتر دژی نەخۆشی بجەنگن و بەرگریان بەهێزە. ئەمەش وایکردووە لە پرۆسەی پیتاندنی هێلکە، ئەم خاڵە رەچاو بکرێت. ئەمەش بەشێکە لە بیردۆزی گەشەسەندن و مانەوە لە ژیان.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif