بڕینی موچە، بەڵگەی نەبونی ئیرادەی ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا

ليست هناك تعليقات

سەلیم عوسمان
-
هەرێمی کوردستان بەبیانووی دارایی سەربەخۆ ماوەی پێنج ساڵە بوجە لە بەغدا رەتدەکاتەوە٫بەم هەنگاوەش هەرێم و خەڵکی کوردستانیان بێ بەش کرد لەو داهاتە زەبەلاحەی کە بەبێ گرفت و ماندوبون وەکو بەش و مافی خۆمان بۆ هەرێم دەنێردرا٫ دەسەڵات دارانی هەرێم لەجیاتی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا هەر لەسەرەتاوە کەوتنە ڕێکەوتنی جۆراو جۆر و خۆدانە دەست قەدەری کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ووڵاتان بێ ئەوەی هیچ شارەزاییەکی ئەوتۆیان هەبێت بەڵکو تاکە ئامانج سودو دەسکەوتی خۆیان بوو٫ لەساڵی 2014 ەوە خەڵکی کوردستان لەژێر قات و قڕی و هات و نەهات و پاشەکەوتی موچە ژیان بەسەر دەبات و توشی سەدان قەیران و دەردەسەری و ناخۆشی و نەخۆشی هاتوە٫کورتیەکەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەبری ئەوەی مافەسەرەتاییەکانی بۆ دابین بکرێ ژیانیشی لێ تێکدراوە.

رۆژێك لە ڕۆژان نەمان بینی قەیرانی بێ پارەیی ڕو لە حزب و دام و دەزگای حزب بکات٫ هەر حزبە خاوەنی چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنی و کۆمپانیای بازرگانین لەسەر داهاتی میللەت٫ بۆ دەبێ نەهامەتی یەکان هەر شانی خەڵکی بگرێتەوە٫بەناوی چاکسازی یەوە دەتانەوێ چی بکەن؟ چاکسازی لە چی دەکەن؟!

هەر ئێوە بون بونە هۆکاری بڕینی بودجەی 17% ی هەرێم کە بەبێ گرفت هەرێم و خەڵکەکەی لێی سودمەند دەبون٫لەژێر دروشمی ئابوری سەربەخۆ و سێبەری ئەو پەرلەمانەی ئاگای لە هیچ شتێک نییە٫لە نەوت فرۆشی قەرزاربوینەوە٫دەتانەوێ تاکەی هەروا بڕۆین؟

ئەگەر هەرێم داهاتی نیە بۆچی لەگەڵ بەغدا ڕێکناکەون ٫ ڕاستیەکە ئەوەیە ناتانەوێ بچنە ژێر باری چاودێری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و لێپرسینەوە لەو هەموو شکست و بەهەدەردانە داراییەی نەوت و غاز و گازو گومرگەکان٫بۆ ئێوە عەیبی نیە هەر لەژێر چاودێری پەرلەمانی کوردستان بمێننەوە کە چاودێری بینایەکەی خۆی پێ ناکرێ۰

ئیدی لەوە تێبگەن دەسەڵات دارانی هەرێم حکومڕانی ئاوا بەگەڕەلاوژەیی و عەقلیەتی بزنس بەڕێوە ناچێت٫ شەش مانگە موچەتان دابەش نەکردوەو دەتانەوێ بەبڕیاری نادروست بەشێوازێکی تر پاشەکەوتی موچە بکەنەوە بەخراپتر لەپێشتر٫ پێویستە شارەزایانی بواری یاسا هەڵوەستە بکەن ئاخۆ بەچ یاسایەک دەستکاری موچەی رابردو دەکرێ؟!

بڕیاری بڕینی ٢١٪ موچەی فەرمانبەران لەئێستادا بەڵگەیەکی ڕوون وئاشکرایە کە هەرێم هیچ ئیرادەیەکی ڕێککەوتنی نیە لەگەڵ بەغدا٫ باج و بارە قوڕسەکەش دەخەنە سەر میللەت بەبێ ئەوەی بایی سەنتێک کاریگەری لە کۆمپانیاکانی خۆیان هەبێت ۰

بۆیە چیتر میللەت مەکەنە قوربانی٫کەبەغدا وادڕندە و خراپە فەرموو با هەموو لایەک تەرکی بەغدا بکەین٫ ئێوەش ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرەکانتان و سەرۆك کۆمار بکشێننەوەو بەتەواوی بایکۆتی بەغدا بکەن٫ لێرەش چاکسازی یەکی ریشەیی لە حزب و حکومەت و کۆمپانیاو دەزگا ڕاگەیاندنە حزبیەکانتان و بندیوار و گەڕاندنەوەی سەروەت و سامانی وڵات بۆ بەردەمی جەمارو بەڕونی و بەئاشکرا ٫ئەوکات دڵی خەڵک ئاو دەخواتەوەو ئامادەی هەر جۆرە دەسکاری یەکی موچە دەبێت۰

دڵنیابن تا گۆڕانکاری لە خۆتان و کەژاوەی ئۆتۆمبێل و ڤیلاو کۆمپانیا و داهاتوو خەرجی خۆتان نەکەن٫ چاوەڕێی ئەوە مەکەن جەماوەر بڕینی موچە قەبوڵ بکات٫ بەڕاستی لەگەڵ ئێوە ژیان تامی تێدا نەماوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif