سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بابەتێكی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا دەنوسێت: لە مانگی شوباتەوە هەر خەڵک دەکەنە ژوورەوە بەبێ ئەوەی هیچ پلان و هەنگاوێکی دیکە هەبێ بۆ ڕێگرتن لە نەخۆشییەکە و تەشەنە سەندنی
دەقی نوسینەكەی عبدستار مجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی
، بەڕاستی ئەم دەسەڵاتە هەر بڕیارێک دەدات لەبری ئەوەی لە سودی خەڵک بێت، کەچی وا دەردەکەوێت دژ بە بەرژەوەندی و بارگرانیی بێت بۆسەر شانی خەڵک .
قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی شەش ڕۆژ چی سودێکی هەیە ؟ ئەی دوای ئەوە چی ؟
لە مانگی شوباتەوە هەر خەڵک دەکەنە ژوورەوە بەبێ ئەوەی هیچ پلان و هەنگاوێکی دیکە هەبێ بۆ ڕێگرتن لە نەخۆشییەکە و تەشەنە سەندنی .
قەدەغەی هاتوچۆ چارەسەری ئەم دۆخە ناکات کە خۆی لەخۆیدا گوزەران و ژیان و برسێتی و بێکاری، خەڵکی کوردستانی گەیاندۆتە ئاستێک هیچی بەلاوە گرنگ نیه و ئەم دەسەڵاتەش ڕەفتار و قسەی بهشێوهیهك بووه که خەڵک متمانەی پێ ناکات
چارەسەری ئەم دۆخە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دڵسۆزانه دهیڵێم كه تەنها دوو ڕێگای هەیە و نابێ بە سیان :
ـ لێگەڕێن خەڵک کار و کاسبی خۆی بکات و خۆی گوزەرانی خۆی دابین بکات (به مهرجی پابهندی به ڕێنماییه تهندروستیهكان) ,کە تۆ ناتوانی موچە و بژێوی بۆ دابین بکەیت .
ـ موچە و گوزەران و نان و خۆراک بۆ خەڵک دابین بکە و ئینجا بیکەرە ماڵەوە، ئێ ناکرێ هیچ مافێکی نەدەیتێ و داوای ئەرکیشی لێ بکەیت .

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق