گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژی یەکشەممە 07-06-2020 دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە میکانیزمی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەستپێدەکاتەوە.
د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و داوا دەکات وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت پابەندبن بە دەوامپێکردنی تەنها رێژەی 30% فه‌رمانبه‌ران و بەشێوەیەکی (تەناوب) نۆرە.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت، له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران دەگیرێته‌به‌ر كه به‌بێ به‌ریه‌ككه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرێت.
لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە هەزار و 93 تووشبوو. لەو ژمارەیە 448 کەس چاکبوونەتەوە و 19 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. کۆی ئەو کەسانەیشی کە لە نەخۆشخانەکانن و ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە 626 کەسە.
دەقی راگەیێندراوەکەی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ حوزه‌یرانی ٢٠٢٠، ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت پابەند دەبن بە دەوام پێکردنی تەنها ڕێژەی ٣٠٪ فه‌رمانبه‌ران وبەشێوەیەکی تەناوب.
له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر كه به بێ به‌ریه‌ك كه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
داوا له هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق