بڕیاربوو ئەمڕۆ كاتژمێر پێنج، بۆ دەربڕینی نارەزایی و دژایەتی هێرش و لەشكركێشی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان، ڕێپێوانێكی نارەزایی لە باخی گشتیەوە بەرە و چەقی بازاری شاری سلێمانی (كاسۆمۆڵ) ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ڕێگری هێزە ئەمنیەكانەوە ڕێگەگیرا لە خۆپیشاندان و ڕێپێوان بەرەو شوێنی دیاری كراوی ڕێپێوانەكە و بەو هۆیەشەوە هێزە ئەمنیەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەكار هێنا بۆ بڵاوە پێكردنی ناڕەزاییەكە و ئەمەش توڕەیی خۆپیشاندەرانی بەدوای خۆیدا هێنا
ڕێگریەكانی هێزی چالاكە مەدەنیەكان توانیان ئاراستەی ڕێپێوانەكە بگۆڕن بەڵام بەردەوامی خەڵك لەسەر ئەنجامدانی ناڕەزاییەكە وایكرد كە درێژە بە خۆپیشاندان و ڕێپێوان بدرێت لە باخی گشتی شاری سلێمانیەوە بەرە و شەقامی سالم( سەهۆڵەكە)و لەوێ چەندین وتار دژی داگیركاری توركیا خوێرایەوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق