چۆن بزانی هەر بە گەنجی دڵت پیر بوە، نیشانەكانی

ليست هناك تعليقات


پیربونی دڵ پەیوەندی بە پیربونی تەمەنەوە نییە، زۆرن ئەو کەسانەی کە تەمەنێکی کەمییان هەیە بەڵام لەگەڵ هاوتەمەنکانی خۆیان بیرکردنەوەیان جیاوازە و گەورەتر لە تەمەنی خۆییان بیردەکەنەوە، ماڵپەری lonerwolf ئەو نیشانانەی بڵاوکردوەتەوە کە دەریدەخات دڵت پیربوە.

یەکەم: ئارەزو دەکەیت زۆرینەی کاتەکانت لە ماڵەوە بەسەر بەریت و چێژ لە چونە دەرەوە وەرناگریت.

دوەم: ئارەزوی گوێگرتن لە گۆرانیت نییە و هەمیشە حەز بە بێدەنگی دەکەیت.

سێیەم: لەگەڵ نەوەی دوای خۆت هاوڕانیت و هەمیشە ناکۆکیت لەگەڵیان.

چوارەم: ئارەزوت بە تێکەڵاوبونی کەسانی دیکەنییە و گرفتت هەیە لە دروستکردنی پەیوەندی.

پێنجەم: تەنیا بۆ یەک پێویستی ماڵەکەت جێناهێڵیت، پێویستییەکانت کۆدەکەیتەوە لە کۆتایی هەفتە دەچیتە دەرەوە.

شەشەم: زیاتر لەگەڵ ئەو کەسانە پەیوەندیت باشە کە لەتۆ گەورەترن.

هەشتەم: لەناخەوە هەست دەکەیت کەسێکی بەتەمەنیت نەک گەنجێک.

نۆیەم: زۆر بیر لە وردەکارییەکان دەکەیتەوە بۆ هەمو بابەتێک.

دەیەم: ئارەزو ناکەیت هیچ چالاکیەکی نوێ تاقیبکەیتەوە و گۆڕانکاری بکەیت، دەتەوێت وەکو خۆت بیت.

یانزەیەم: لە جلوبەرگەکاندا رێکخستنێک تایبەتی بۆ ناکەیت و زۆرینەی جلەکانت بە هه‌ڕەمەکی هەڵدەبژێریت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif