مامۆستایەكی زانكۆ لە بەرواری ٨/٤/٢٠٢٠ هوشیاری شەپۆلی كۆرۆنای داو لەو بەروارەدا و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت: ڤایرەسەکە لە چوون بۆ ئەوروپا زیانێکی زۆری لە ئێمە نەداوە، بەڵام لەگەڕانەوەدا بە ھەزارن کەس توش دەبن، ئەگەر خۆمان نەپارێزین.
محمد عبدلڵە، مامۆستای زانكۆ و دانیشتوی شاری هەولێر، دوو مانگ بەر لە ئێستا هوشداریدا لە شەپۆلی كۆرۆناو و لە هەژماری خۆی بە ناونیشانی هۆشداری بۆ هەموو خەڵكدا نوسی: ئەم ئامارانە شتی زۆر مەترسیدارمان پێدەڵێن، پێشکەوتووترین وڵاتەکانی دنیا ریزی پێشەوەیان لەپەتای کۆڕۆنا گرتوو، ئەو ژمارە کەمەی ئێستا لە کوردستان ھەیە ئەنجامی خۆ پارێزی و نەچوونە دەرەوەیە لە ماڵ، مەسەلەکە نە کوتانە نەخوێی یۆد و نە ئێمەش لە باری تەندروستیەوە لە ئەورپا و ئەمریکا پێشکەوتووترین.
ئاگاداربن تکایە:
ڤایرەسەکە لە چوون بۆ ئەوروپا زیانێکی زۆری لە ئێمە نەداوە، بەڵام لەگەڕانەوەدا بە ھەزارن کەس توش دەبن، ئەگەر خۆمان نەپارێزین.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق