كۆرۆنا گیانی لەم ڕاهێنەرە وەرزشیە سەندەوە

ليست هناك تعليقات


راهێنەری پێشووی یانەی زاخۆ دوای هەشت رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

کەسێکی نزیکی ئەو راهێنەرە بە رووداوی راگەیاندوە، ئەمڕۆ هەینی عەلی هادی، راهێنەری پێشووی یانەی زاخۆ لە تەمەنی 53 ساڵی لە شاری بەغدا گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراقیش لە راگەیێندراوێکدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

عەلی هادی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق بوو، لە چەند ساڵی رابردوودا راهێنەری یانەکانی تەلەبە، جەوییە، زاخۆ، کارەبا و کەربەلا بووە، هەروەها راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراقیش بووە.

تاوەکو ئێستا لەسەر ئاستی عێراق حەوت کەسایەتیی وەرزشیی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دووانیان گیانیان لەدەستداوە.

راهێنەری پێشووی یانەی زاخۆ دووەم کەسایەتیی وەرزشیی عێراقە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدات، سەرەتای ئەم مانگەش فالح عەودە، جێگری بەڕێوەبەر لە وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستدا.

عەلی هادی وەرزی رابردوو راهێنەری زاخۆ بوو، بەڵام دواتر دەستی لە پۆستی راهێنەریی ئەو یانەیە کێشایەوە.


بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان 16 هەزار و 675 کەسن، لەو ژمارەیەش شەش هەزار و 568 کەس چاکبوونەتەوە و 457 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.









ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif