ئەمریكا هاوكاری عێراق دەكات

ليست هناك تعليقات

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی حکومەتی ئەمریکا و عێراقدا هاتووە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوکاری بەغدا دەکات لەو قەیرانە داراییەی توشی هاتووە.

بەهۆی دەستپێکردنی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق، حکومەتی ئەو دوو وڵاتە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لە چەند مانگی داهاتوودا، ویلایەتە یەکگرتووەکان ژمارەی سەربازەکانی لە عێراقدا کەمدەکاتەوە و هاوکات، هاوکاری بەغداش دەکات لەو قەیرانە داراییەی توشی هاتووە."

باس لەوەشکراوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی حکومەتە نوێکەی عێراق دەکات و بەلایەوە گرنگە هاوکاری حکومەت بکات لە بەجێگەیاندنی چاکسازیی و دەربازبوون لە قەیرانی دارایی و جێگیربوونی دۆخ و دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتەکە.

ئەوەش هاتووە، جگە لە هاوکاریی بەغدا لە قەیرانی داراییدا، هاوکات، ئەمریکا راوێژکاری داراییش بۆ ئەو وڵاتە دابیندەکات کە راستەوخۆ پەیوەندیان بە بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراقەوە هەبێت.

لە دوێنێوە، گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق دەستیپێکردووە و تێیدا، واشنتن دەیەوێت بە ستراتیج و کار و پرۆژەکانیدا بچێتەوە و بە شێوازێکی نوێ لەگەڵ حکومەتی عێراقدا رێبکەوێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەرپرسانی حکومەتی ئێستای عێراق رایانگەیاندووە، کە دەیانەوێت ئەو گفتوگۆیانە بە سودی هاوڵاتیانی عێراقیدا بشکێننەوە و لە ئەنجامدا کار و کەسابەت و باشبوونی دۆخی دارایی و دەستپێکردنەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی لێبکەوێتەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif