تورکیا لە خەونی بەدەست هێنانەوەی وویلایەتی موسڵدا

ليست هناك تعليقات
زەید بێرون عمر


لەدوای نەمانی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی و دابەشکردنی لەسەر سفرەی وڵاتانی زلهێز لەدەرئەنجامی جەنگی یەکەمی جیهانی ئیمپڕاتۆریەتیەکە کرایە چەند وڵاتێکی جیاواز و سەربەخۆ، یەکێک لەو وڵاتانە بریتیبوو لە عێراق کەلە ژێر انتدابی بەریتانیادابوو کە لە ساڵی ۱۹۲۱ دروستکراو وویلایەتی موسڵی خرایە سەر بۆ تەواوکردنی جوگرافیای وڵاتەکە ،بەڵام تورکیایی پاشماوە و میراتگری دەوڵەتی عوسمانی بەم بڕیارە ڕازینەبوو وەئەم ڕازینەبوونەی گەیاندە دەوڵەتی بەریتانیا،ئەوەبوو کۆمەڵیک کۆبوونەوەیان بەئەنجام گەیاند لە نێوان مانگەکانی ٤بۆ ٦ی ساڵی ۱۹۲٤دا لە ئەستەنبۆل بۆ دیاریکردنی سنوری نێوان تورکیا- عێراق بەڵام نەگەشتنە ڕێککەووتن. لیژنەیەکی تایبەتی سەربە کۆمەڵەی گەلان( عصبە الٲمم)بڕیاریدا بە خستنە پاڵی وویلایەتی موسڵ بۆ سەر عێراق لە حاڵەتی مانەوەی عێراق لەژێر انتدابی بەریتانیادا بۆ ۲٥ ساڵی داهاتوو . دواتر تورکیا ئەم بڕیارەی رەتکردەوە و کێشەکەی بردە بەردەم دادگای دادی نێودەوڵەتی(محکمە العدل الدولي) لە لاهای بەڵام ئەویش بڕیارەکەی لە بەرژەوەندی بەریتانیا دەرکرد. لەدوای ئەو باروودۆخە و لەساڵی ۱۹۲٥ تورکیا وەفدی ناردە جنێف بۆ دووبارە گەیاندنی داواکارییەکەیان سەبارەت بە وویلایەتی موسڵ ئەنجوومەنی کۆمەڵەی گەلان بڕیاریدا بەوەی کە بەریتانیا و تورکیا دابنیشن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سنوری نێوان عێراق-تورکیا و ڕێککەووتنێکی ئابووری واژۆبکەن دەربارەی وویلایەتی موسڵ.دوای کۆبوونەوە و هێنانووبردنی موسڵ لە نێوانیاندا دواجار دیبلۆماسییەتی ئینگلیز سەرکەووتووبوو بەوەی کە تورکیا واز لە وویلایەتی موسڵ بهێنێت و بخرێتە سەر عێراق ،وەلەم بابەتەشدا فەڕەنسا پشتیوانی بەریتانیای کرد.زیادلەمەش لەساڵی ۱۹۲٦ لە نێوان تورکیا و بەریتانیادا موفاوەزاتێکی تازە ڕوویدا سەبارەت بە کێشەی وویلایەتی موسڵ کە کۆتایی هات بە وەی کە ئیمزایانکرد لەسەر پەیماننامەیەکی تایبەت بە دیاری کردنی سنوری عێراق-تورکیا و پەیوەندی باشی نێوان ئەم دوو وڵاتە دراوسێیە، وەلە پەیماننامەکەدا کەبە هێڵی بڕۆکسل ناونرا بڕیاردرا بە مانەوەی موسڵ لەسەر عێراق ،وە مافی ئەوە درایە تورکیا کەیەکیک لە م دوو هەڵبژاردە هەڵبژێرێت ئەوانیش:

٭وەرگرتنی لە ٪١٠ ی داهاتی نەوتی موسڵ بۆ ماوە۲۰ساڵ

٭یاخود وەرگرتنی ٥۰۰ هەزار جونیەی ئیستەرلینی بەیەک جار وەک قەرەبوو لە بەرامبەر موسڵدا.

ئێستا و لە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ۱۰۰ساڵ تورکیا لە خەونی گەڕانەوەی وویلایەتی موسڵ بۆ سەر وڵاتەکەی بەردەوامە و ساڵانەش لە بوجەی گشتی ئەو وڵاتە ڕێژەیەکی وەهمی دیاری کراوە بۆ موسڵ وەک پارێزگایەکی ئەو وڵاتە.لە کۆتایدا ئاخۆ عێراقی ئەمڕۆ دەتوانێت موسڵ لەژێر ڕکێفی خۆیدا بهێڵێتەوە یاخود لە سەوداو موعامەلەیەکی دیکەی زلهێزەکاندا لە دەستی دەدات؟

سەرچاوە: مێژووی تورکیای هاوچەرخ،نووسینی کۆمەڵێک نووسەری سۆفیەتی، وەرگێرانی بۆ عەرەبی د. هاشم تکریتی ساڵی ۲۰۰۷

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif