وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەژماری بانکی دەکاتەوە بۆ سەرجەم مووچەخۆران و ئەو كەسانەی سوودمەند دەبن لە بودجەی گشتی.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان كە لە 17-6-2020 دەرچووە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، هاتووە، ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی رێكارەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدایە و هەموو فەرمانبەران و سوودمەندانی بودجەی گشتی، كە تاوەكو ئێستا ئەژماری بانكیان نییە، مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگانەیان، ئەژمارێكی بانكی بكەنەوە.
پێویستە سەرجەم دامودەزگەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، نووسراو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاری/ جوڵەی دراوە بكەن بۆ ئەوەی کاری پێویستیان بۆ بکرێت.
بەپێی یاسای چاكسازی كە لە 19 ماددە پێكهاتووە و لە 16-1-2020 لە پەرلەمان دەرچووە لە 3-2-2020 لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر كراوە، دەبێت هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەژمارێكی بانكی بۆ وەرگرتنی مووچە بكەنەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق