وردەكاری ڕووداوەكانی شەوی ڕابردوو تا ئێستای بەغداد

ليست هناك تعليقات



شەوی دۆزینــەوەی وگرێ کوێرەکەی عیراق.

چیرۆکی زۆر باسکراوە لەوەی شەوی ڕابردوو ڕویدا لەبەغدا بەڵام بەپشت بەستن بەزانیاریەکانی چەند شایتحاڵێکی ناو ڕووداوەکان بەشێکی باسدەکەم.

ماوەی چــوار ڕۆژە پلانێکی تۆکمە هەیەکە کازمی خۆی سەرپەرشتی دەکـات بۆ ڕاگرتنی ئەو هێڕشانەی دەکرێت سەر ناوچەی سەوز لــە بەغدا و باڵوێزخانەی ئەمریکا، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو چەن گولە کاتۆێشایەک ئاڕاستەی فڕۆکەخـانەی بەغداکرا هێزەئەمنیەکان وبەتایبەت هەواڵگیری عێراق کە تاوەکو ئەم ساتە جگەلە کازمی وەلایان بۆ کەسیتر نیە توانیان سەرەداوی گرنگیان دەست بکەوێت لەوەی، کەتیبەکـانی هاوەنهاوێژ لە حزبوڵای عێراقی بەرپرسن لەم کــارە.

دوای چوار ڕۆژ پلان شەوی ڕابردوو بە بەشداری لیواڕکن حسێن رازی عەزاوی وبەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی عەبدولوەهاب ساعدی و موستەفا کازمی ئۆپراسێۆنی هێزی تایبەتی لیوای سەرۆک وەزیران و هێزی دژەتیرۆر و بەپشت بەستن بەزانیاری وردی هەواڵگیری توانیان لە کاتژمێر ۱۲:٤٥ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەست بەپلانەکەیان بکەن لە ماوەی کاتژمێر و نیوێک توانیان ۳۰بۆ ۳٥ چەکدار و فەرماندەی حزبوڵا دەستگیربکەن لە ناوچەیەکی دوورەدەستی دۆرە لەبەغدا کە سەرجەمیان سەرقاڵی دانانی سەکۆی کاتۆێشا بوون "هەواڵگیری عێراق پێشتر ئاگاداری ئەم هێڕشە بوون بۆیە لەو ساتە ئۆپراسێۆنەکانیان کرد".

دواتر کێشەکان قوڵتربوون ئەم هەواڵە بەزووی کەخەڵک لە خەویشدا بوو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی عێراقی پڕکرد لە پاڵپشتی بۆ هێزە عێراقیـەکان، لەکاردانەوە ئەو کارە هێزێکی حزبوڵا و نوجەبا و چەند لایەنگرێکی عەسابیش کەلەگەڵیان بوون بڕیاریان دا بچنە ناوچەی سەوز و بارەگای دەزگای هەواڵگیری یان شوێنی مانەوەی کــازمی بکەنە ئامانج بەڵام لەگەڵ ڕۆشتنیان بـــــۆ ناوچەی سەوز سەرجەم سەرکردەکان بەخەبەر هاتــن گفتوگۆ وکۆبوونەوە دەستی پێکرد توانرا ئەو چەکدارانە بەوە ڕازیبکەن کە بە دانوستان لەگەڵ کازمی گیراوەکان ڕزگاردەکەن.

ئەمڕۆ حزبوڵا چاوڕوانبوون،چەکدارەکانی ئازادبکرێت بەڵام هەر لەبارەگای هەوڵگیری دادوەری لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردەوە دەستی بە تەحقیق کرد و لەگەڵیشدا فەرماندەی کردەوە هاوبەشەکان لەبەیاننامەیکدا ڕایگەیاند هیچ کەسێک ئازاد ناکرێت بەبێ بڕیاری دادوەری لێکۆڵەر، لەگەڵ ئەم هەواڵــە هەڕەشەی سەرکردە و گروپەکانی تری حەشدی شەعبی دەستی پێکردەوە بـــۆسەر حکومــەت یەک لەوانەش توویتەکەی مالکیە کە دەڵێت ئەوەی دژایەتی حەشد بکـات چارەنووسی وەک داعش دەبێت.

شەقامی عێراقی بەم هەوڵە دڵخۆشن و پاڵپشتی هێزەئەمنیەکان دەکـەن لەڕاگرتنی جمجۆڵی میلیشیا چەکدارەکان.

عەلی عومەر




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif