سەرۆكایەتی كۆمار : پێشێلکاریەکانى تورکیا بۆ سەر ئاسمانی عێراق پێچەوانەى ئاشکراى پەیماننامە نێو دەوڵەتیەکانە.
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق داوای راگرتنی ئەو پێشێلکاریانەى كرد كە دەكرێتە سەر سەروەری نیشتمانی لە ئەنجامى کردە سەربازیەکانى تورکیاوە کە چەندین جارە ئاسمانى عێراق دەبەزێنێت.
وتەبێژى سەرۆک کۆمار، لە بەیاننامەیەکەدا کە ئەمرۆ هەینى ٢٦-٠٦-٢٠٢٠ دەرچووە، دووپاتیدەکاتەوە ئەم کردانە پێشێلکاریەکى ئاشکرایە بۆ سەر بنەماى دراوسێتى باش، پێچەوانەیەکى روونى نەریتە باوەکان و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانە.
ئەمەش دەقى بەیاننامەکەیە:
سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق داواى ڕاگرتنى ئەو پێشێلکاریانە دەکات کە دەکرێتە سەر سەروەرى نیشتمانى، لە ئەنجامى ئەو پرۆسە سەربازیانەى چەندین جارە تورکیا ئەنجامى دەدات و ئاسمانى عێراق دەبەزێنێت و ژمارەیەک هاوڵاتى مەدەنى سڤیل دەکاتە قوربانى.
ئەم جۆرە کردانە بە پێشێلکردنى روونى بنەماى دراوسێتى باش هەژمار دەکرێت، و پێچەوانەیەکى ئاشکراى نەریتە باوەکان و پەیماننامە نێو دەوڵەتیەکانە.
سەرۆکایەتى کۆمار ئەم پێشێلکاریانە سەرکۆنە دەکات، جەختیش دەکاتەوە لەسەر پێویستى چارەسەر کردنى کێشە سنورى و دۆسیە ئەمنیەکانى نێوان عێراق و تورکیا لە میانى هاوکارى و هەماهەنگى نێوانیان، و رەتکردنەوەى چارەسەرى کێشە هەڵواسراوەکان بە شێوەیەکى تاکلایەنە، و پێویستە ڕێز لە سەروەرى عێراق بنرێت.
وتەبێژى فەرمى سەرۆک کۆمار
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق