نرخی نەوتی برێنت دابەزی

ليست هناك تعليقات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی یەدەکی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا نرخی نەوت لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا دابەزی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-06-2020 نرخی نەوتی برێنت 30 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 40 دۆلار و 1 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 26 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 37 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی راپۆرتەکانی حکومەتی ئەمریکا قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا هەفتەی رابردوو 1 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل زیادیکردووە، ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بازرگانان نیگەران بن لە کەمی خواست بۆ نەوتی خاو.

شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بووژانەویە ئابووری هێندە خێرانەبێت کە خواست بۆ نەوتی خاو بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبکاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif