لە %٢١ لە نێوان نرخ و مووچەدا

ليست هناك تعليقات



دەلیل جەمال
-
هەڵبەت هێنانی ناوی مووچە هاوتای نرخ بۆئەوەیە کە زۆرترین دەخلی تاک و کۆمەڵگەش لەبازنەی مووچەدایە بازنەو کەرتەکانی تر کەمینەی زۆر ڕەهان.

لەدنیادا و لەدنیای ئەمڕۆی سەرمایەداریدا پێویستە هاوسەنگی لەنێوان نرخ و گیرفان(دەخلی تاک)هەبێت، واتە بەرزبوونەوەی نرخ هاوشانی بەرزبوونەوەو زۆربوونی دەخلی تاکە . کاتێک گیرفانی تاک و خێزان کەم دەبێتەوە یان دێتە خوار سفر ناکرێت (نرخی شتەکان نەگۆڕبن). لەحاڵەتی وادا قەیران و هەڵئاواسان و دواجار کارەسات ڕوودەدات.

گەورەترین هەڵەی حکومەت چییە؟

حکومەتی هەرێم هەڵەگەورەکەی ئەوەیە هیچ کات ئامادەکاری نییەو ناکات بۆ پێشهات و ڕووداوەکان بەردەوام بەدەوری تێگەشتنی (ٚخوا دەینێرێت، یان بەغدا) هەربۆیە ڕاستییەکانیشی بە درۆ وەردەگیرێن.

گەرچی هەموان دەزانین لەم هەرێمە تا سەری سەرەوە داخانە لەگەندەڵی و ناشەفافی و دزین بەڵام ناتوانێت باوەڕبەکەس بکات چونکە پەیامی ڕوون و نییەتی باشی لەپشت نییە.

کەمکردنەوەی موچە ئاساییە.

کەمکردنەوەی مووچە یان بڕینی بەشێک لەمووچە ئاساییە لەکاتێکدا کە تەواوی نرخ و بازاڕو پێداویستییەکان بە بارتەقای کەمی مووچە ئەوانیش کەم بکرێنەوە

ناکرێت مووچە کەم بکەیتەوە بەڵام نرخی شت و مەک وەک جارانی موچەی تەواو بێت.

ناکرێت مووچە کەم بکەیتەوە بەڵام باج و زەریبەی سەرهاووڵاتی وەک جارانی مووچەی تەواو بێت، بۆیە حکومەت بەرلەوەی هەنگاوی کەمکردنەوەیمووچەی هەبێت پێویستە بازاڕ ڕێکبخات پێوستە نرخ کەم بکاتەوە

کەهاوڵاتی بینی نرخی شتوومەک دابەزیوە ئاسانە قبووڵی کەمکردنەوەی مووچەبکات، دەخلی تاک پێویستە لە نرخی بازاڕەوە بپێورێت فەرمانبەرێک کاتێک٥٠٠هەزار یان یەک ملیۆن مووچەی بووە خۆی گونجاندووە لەگەڵ نرخی بازاڕ تا سەری مانگ ئێستا کە ئەو موۆچەیە کەم دەبێت لەبەرانبەردا نرخ لەبازاڕ وەک خۆیەتی چۆن دەتوانێت پێشوازی لەو هەنگاوەی حکومەت بکات، ئێستاش پێویستە حکومەت تەوای نرخ و بازاڕ ڕێکبحات بیگونجێنێت لەگەڵ ئەو باروودۆخەی ئێستا

هاوڵاتی کاتێک پارەی زۆری دەوێت کاتێک بازاڕ پارەی زۆری دەوێت ئەگەر بازاڕ نرخی ٢١٪ ی شتەکانی دابەزێت ئاسایی مووچەکەی بەوڕێژەکەم بکرێتەوە ئەمە هاوکێشەکە ڕێک دەکاتەوە بەپێچەوانەوە هەم هاوڵاتی هەمیش بازاڕ باجی گەورەی ئەم کەمکردنەوەیە دەدات، چونکە مووچەش دواجار دەفعی ژیان و دەخلی ئەوانەیە کە موۆچەخۆر نین و کاسب و لەبازاڕدا نان پەیدا دەکەن کە مووچە نەبوو خودبەخود بازاڕیش کزو لاوازە داهاتی هاوڵاتی جگەمووچە شتێکی تری ئەوتۆنییە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif