یاریگا سەرنجڕاکێش و جیاوازەکەی مۆندیال کرایەوە

ليست هناك تعليقات


بەشێوەیەکی فەرمی، یاریگەی گەوهەری بیابان، وەک سێیەم یاریگەی مۆندیالی 2022ـی قەتەر کرایەوە و بۆ یارییکردن تێیدا ئامادەیە.

یاریگەی گەوهەری بیابان، یاریگەیەکی سەرنجڕاکێشە و جێگەی 40 هەزار هاندەر تێیدا دەبێتەوە، یەکەم یاریگەیە لەنێو ئەو یاریگەیانەی میوانداری مۆندیال دەکەن دەگاتە 5 ئەستێرەیەیی و لە رووی هونەرییەوە شاکارێکی سەرنجڕاکێشی لە ناوەوە و دەرەوە هەیە و رووبەرێکی گەورەی سەوزایشی هەیە.

ئەم یاریگەیە سەرنجڕاکێشەی قەتەر لە ساڵی 2017ـەوە کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ دەکرێت و دوای سێ ساڵ کارەکانی تەواوکران، 24ـی مانگی داهاتوو یەکەم یاریی لە خولی قەتەردا تێیدا بەڕێوەدەچێت.

یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان، تاوەکو قۆناخی هەشتی مۆندیالی 2022ـی لەم یاریگەیەدا دەکرێن.
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لەبارەی یاریگەکەوە دەڵێت، ئەم یاریگە نوێیە ئەوەمان بیردەهێنێتەوە کە تۆپی پێ بە پەرۆشی و ورەیەکی زۆرەوە دەگەڕێتەوە، پەیژەکانی ئەم یاریگەیە لەنێوان خۆمان و کەسوکارانمان دابەشدەکەین، کاتێک مۆندیال دەستپێدەکات و هەموومان دێینە ئەم یاریگەیە بۆ ئەوەی ئاهەنگ بۆ دەستپێکردنی مۆندیالی 2022 بگێڕن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif