لە عێراق چارەسەری كۆرۆنا دۆزرایەوە

ليست هناك تعليقات


دکتۆر محەمەد فەحام، پڕۆفیسۆر لە زانستی ڤایرۆسدا رایگەیاند، لەگەڵ پزیشکێکی دیکەی هاوپیشەیدا توانیویانە چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بدۆزنەوە، دەشڵێن، چارەسەرەکەی ئەوان هیچ زیانێک بە جەستەی توشبوەکە ناگەیەنێت و لە چوار رۆژدا دۆخی باشتر دەبێتەوە، بەو پێیەش لە ماوەی مانگێکدا چارەسەری سەرجەم توشبوانی عێراق دەکەن.

دکتۆر محەمەد فەحام، کە پلە زانستییەکەی پڕۆفیسۆرە لە زانستی ڤایرۆس لە دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاندوە، بە هاوکاری لەگەڵ پزیشکێکی هاوپیشەیدا کاریان لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا کردوە و گەیشتونەتە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر، چارەسەرەکەشیان لە ماوەی چوار رۆژدا دەتوانێت چارەسەری ئەوان بکات کە دۆخی تەندروستیان مام ناوەند یان ناجێگیرە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، بەو چارەسەرەی ئەوان دەتوانرێت لە ماوەی مانگێکدا سەرجەم توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق چارەسەربکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەن چارەسەرەکەیان رادەستی کارگەی دەرمانی سامەڕا بکەن.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif