پێنج هونەرمەند توشی كۆرۆنا بوون و یەكێكیان كۆچی دوایی كرد

ليست هناك تعليقات

تائێستا لە باشووری کوردستان پێنج هونەرمەند تووشی کۆرۆنا بوون، کە سەرجەمیان دانیشتووی پارێزگای سلێمانین.
نیاز نووری، سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ڕایگەیاند: "تائێستا پێنج هونەرمەند کە ئەکتەر و گۆرانیبێژن لە باشووری کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و سەرجەمیان خەڵکی شاری سلێمانین".
سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ئەو هونەرمەندانە، نیاز نووری گوتی: "تەندروستی چوار لەو هونەرمەندانە جێگیرە، تەنیا هونەرمەند عەتا چاوشین ژیانی لە مەترسیدا بوو (بەداخەوە شەوی ڕابرچوو كۆچی دوایی كرد)
ئەو هونەرمەندانەی تووشی کۆرۆنا بوون:
1- عەتا چاوشین، گۆرانیبێژ ( شەوی رابردوو كۆچی دوایی كرد)
2- ئازادی مەحموود تۆفیق، گۆرانیبێژ.
3- تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شانۆی سلێمانی.
4- نەرمین کاوانی، ئەکتەر.
5- یاسین قادر بەرزنجی، ئەکتەر.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تائێستا لە سلێمانی هەزار و 878 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە 648 کەسیان چاکبوونەتەوە و 63 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهەندوەرنەگرتنی کۆرۆنا و پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان هەڕەشەیەکی ترسناکن و سەرەتایەکن بۆ پێشبینیکردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاووڵاتی و زۆربوونی رێژەی مردن بۆ دەیان لە رۆژێکدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif