نیشانەكانی مەینی خوێن

ليست هناك تعليقات


مەیینی خوێن لە جەستدا زۆر کات سودی هەیە، کاتێک برینێک لە جەستەدا دروست دەبێت بەهۆی مەیینی خوێنەرەوە خوێنبەربونەکە دەوەستێتەوە، بەڵام هەندێک کات مەیینی خوێن لەناو بۆریەکانی خوێندا رودەدات، خوێن لە ماددەیەکی شلەوە دەگۆڕێت بۆ مادەیەکی شێوە جێڵ، خوێن تۆپەڵ دەبێت، لەم کاتەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکریت، چەند نیشانەیەک دەرخەری مەیینی خوێنن.

یەکەم: کۆکەی لەناکاو
یەکێکە لە نیشانەکان، پێویستە لەگەڵ کۆکەش سەرنجی هەناسەدان و لێدانی دڵت بدەیت، ئەگەر هەستت بە نارێکیەک کرد باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.

دوەم: هەناسەتەنگی
هەناسەتەنگی زۆرجار بەهۆی مەیینی خوێنەوەیە، کە خوێن بەباشی ناگات بە سیەکان و هەناسەنگی دروست دەکات.

سێیەم: ئازار
کاتێک خوێن ناگەڕێتەوە بۆ دڵ چەند نیشانەیە لە جەستەدا دەردەکەوێت، وەکو سوربونەوە، ئاوسان، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و ئازار لە دەست و قاچ.

چوارەم: ئازاری سنگ
کاتێک ئازار لە سنگدا هەیە، هەناسەت قورسە پێویستە بە خێرایی سەردانی پزیشک بکەیت.

پێنجەم: سوربونەوەی پێست
یەکێکە لە دیارترین نیشانەکانی مەیینی خوێن، کە دەتوانرێت ببینرێن لە شێوەی هێلی سور لەسەر پێست یان شین بونەوە.
923202035 - LAPERE
شەشەم: ئاوساوی پێ
یەکێک لە هۆکارەکانی ئاوساوی پێ مەیینی خوێنە، کە ئۆکسجینی پێویستی پێناگات، پێویستە چارەسەر بکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif