سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، لە ڕوونكردنەوەیەكدا كۆكارەكانی بەشدارینەكردنی فراكسیۆنەكەیان لە كۆبوونەوەی سبەینێدا ڕوون دەكاتەوە
دەقی ڕوونكردنەوەی عبدستار مجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ
-
بڕیارە سبەی سێ شەممە ٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ و لەسەر داوای دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کۆبوونەوەیەک لەنێوان دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بەڕێوە بچێت .
بڕیاری ئێمە بەشدارینەکردنە لەو کۆبوونەوەیدا لەبەرئەم هۆکارانە:
ـ لەدوای بەزمەکەی ٧ ی ئایاری ڕابردوو کە پارێزبەندی لەسەر کاک سۆران عومەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵ هەڵگیرا، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر سیاسەتی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا نەهاتووە و ئەو جۆرە تێڕوانین و بیرکردنەوەیەش کاری گەورەی لێچاوەڕوان ناکرێت .
ـ لەم دۆخە سەختەدا و بەم هەموو قەیران و کێشە و گرفتەی بۆ خەڵک دروستکراوە، پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتیەکەی جورئەتی باسکردنی لێپرسینەوەشی لە حکومەت نیە کە بەرپرسی ئەم هەموو قەیرانەن و کێشەیەن، کۆبوونەوە و کۆنەبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان چی لە بارگرانی خەڵک کەمدەکاتەوە و چەند لە برینیان ساڕێژ دەکات ؟!
ـ ئێمە پێمانوایە کە دەبوو پەرلەمان بەجدی لەسەر خەت بوایە بۆ موچە و گوزەرانی خەڵک، نەک کۆتا کەس قسە بکات، قسەکردنەکەشی هەر هێندەی بێدەنگییەکەی کاریگەریی هەبێ !
ـ هەرکات کۆبوونەوە بۆ دانانی ئەجێندا و بەرنامەی کۆبوونەوەی تایبەت بە بانگهێشت و لێپرسینەوە لە حکومەتی هەرێم بێت، ئێمە بە جدی بەشداری دەکەین و پێویست بوو پەرلەمان خەریکی ئەم هەنگاوە بوایە نەک خۆ خەریککردن بە شتی لاوەکی !
بۆیە بڕیارماندا بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناکەین و کۆبوونەوەی لەوجۆرەش بە پێویست نازانین .
عەبدولستار مەجید
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان
هەولێر
٨/٦/٢٠٢٠
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق