هەرێم پارەی نەوت تەسلیمی بەغداد دەكات

ليست هناك تعليقات


پەڕلەمانتارێكی عیراق ئاشكرای دەكات كە هەرێمی كوردستان بەهای 250 هەزار نەوت ڕادەستی بەغدا دەكات.

ئەمڕۆ دوو شەممە ئەمجەد عیقابی ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەرێمی كوردستان داهاتی نەوتی 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەسستی بەغدا دەكات.

ڕوونیشیكردەوە كە یاسای نەوت و گاز میكانیزمی مامەڵەكردنی لەگەڵ نەوتی هەرێمی كوردستان و بەسڕە دیاریكردووە و دەبێت لە ڕێی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق “سۆمۆ”وە نەوت بفرۆشن.

تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردەوەی لەو بارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.

چاوەڕوانیش دەكرێت بەمنزیكانە شاندی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بودجە و وزە سەردانی بەغدا بكات

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif