ئەنجیلینا جولی بۆ یەکەمینجار هۆکاری جیابونەوەی ئاشکرادەکات

ليست هناك تعليقات


ئەستێرەی هۆلیوود ئەنجیلینا جولی، بۆیەکەمینجار هۆکاری جیابونەوەی لە براد پیت ئاشکراکرد و وتی لە پێناو منداڵەکانم ئەم بڕیارەمداوە.

ئەنجیلینا جولی لە میانەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ گۆڤاری Vogueی ئەمریکی، باسی لەهۆکاری جیابونەوەی کرد و وتی، "من جیابونەوە لەپێناو دڵخۆشی خێزانەکەم، بڕیارێکی دروستمدا، هەوڵدەدەم سەرنجم لەسەریان بێت بۆئەوەی بتوانن ئەو دۆخە تێبپەڕێنن".

وتیشی، "من بێدەنگ بوم و باسم نەدەکرد، بەڵام میدیاکان سودیان لەم بێدەنگیەی من دەبینی و هەواڵی ناڕاستیان بڵاودەکردەوە، کاتێک منداڵەکانم ئەم درۆیانەیان دەبینی کاریگەری لەسەریان دەبو، بەڵام من بەبیرمدەهێنانەوە کە باوەڕ بەدرۆی میدیاکان نەکەن و راستیەکان لەزاری خۆمەوە ببیستن، لەراستیدا هەر شەش منداڵەکەم زۆر بوێر و بەهێزن".

ئەنجیلینا و براد پیت لەساڵی 2004 بەهۆی بەشداریکردنیان لە فیلمێکدا یەکترییان ناسی، لە ساڵی 2014 ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێنا، دو ساڵ دواتر جیابونەوە، خاوەنی شەش منداڵن، سیانیان منداڵی راستەقینەی خۆیانن.









ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif