مامۆستا عادل حسن، یەكێك لە چالاكوانە دیارەكانی ناڕەزایەتیەكان و مامۆستای نارازی دەڵێت: سیاسیە ناشیرینەکان دەیانەوێ مافەکانی ئێمە تێکەڵ بە شەڕە قێزەونەکانی خۆیان بکەن ، بۆ ئەوەی مافە ڕەواکامان بکەن بە قوربانی گەندەڵی و دزییەکانی خۆیان
لە درێژەی نوسینەكەی عادل حسن دا هاتوە: هەموو هێزەکان شەڕی بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەن ، کەسیان لەخەمی نەبوونی و بێ مووچەیی ئێمەدا نین بە تایبەتی هێزە دەسەڵاتدارەکان ، شەڕ بە کۆنە قین دەکەن ، بۆیه نابێت ئێمە شەڕ بە وەکالەت بۆهیچ کەسێک بکەین و تەنها شەڕی مووچە و بژێوی خۆمان دەکەین .
ئاگاداربن هەموو شەڕەکانی هێزە سیاسیەکان بە ڕێکەوتن کۆتایی دێت ، هەمووکات بەشی ئاشتی تیا بهێڵنەوە و ئاشتی کومەڵایەتی خۆتان مەشێوێنن .
پێویست ناکات خەڵکی ڕەش و ڕووت و ئێمەی بێ مووچە بچینە شەڕی ناشیرین و بێویژدانانەی ڕاگەیاندنی هێزە سیاسی یەکان و ئێسکی یەکتر بشکێنین .
داواکارییەکانی ئێمە ڕەوان و سەرەتایترین مافی ئێمەن ، مافمانە هەموو پرسیارێک بکەین و هەموو هەوڵێک بدەین ، تەنانەت ووشەکانیشتان بە کەم مەزانن
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق