كۆسرەت ڕەسول: ناكرێ خوشك و براكانمان بكرێنە قوربانی دۆخی ئەمنی ناوچەكە

ليست هناك تعليقات

كۆسرەت ڕەسول علی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە  سەبارەت بە هێرشەكەی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر گوندەكانی داراو مێخاس و تیایدا هاتوە: ‎بەوپەڕی نیگەرانیەوە ڕایدەگەیەنین كەناكرێ چیتر خوشك و براكانمان بكرێنە قوربانی نەبوونی پلانی تۆكمەی هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە

دەقی پەیامەكەی كۆسرەت ڕەسول علی

‎بەداخەوە دوێنێ شەو، تیرۆرستان و تاریكپەرستان هێرشیان كردە سەر هەردوو گوندی داراو مێخاس لە سنووری خانەقین و لە كردەوەیەكی تیرۆریستی دوور لە هەموو بەهایەكی مرۆڤایەتی ٧ هاووڵاتی كاكەییان شەهید و ٥یشیان بریندار كرد، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خوشك و برا كاكەییەكانمان دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

‎وێڕای ئیدانەكردنی ئەم تاوانە دڕندانەی تیرۆرستان و. نیگەرانی قووڵمان لەدۆخی ناوچە كوردستانییەكان، داواكارین هەرچی زووە دۆخی ئەمنی ئەم ناوچانە باش بكرێ و بەوپەڕی نیگەرانیەوە ڕایدەگەیەنین كەناكرێ چیتر خوشك و براكانمان بكرێنە قوربانی نەبوونی پلانی تۆكمەی هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە، ئەم ڕووداوەو ڕووداوەكانی ڕابردووی ئەم ناوچە كوردستانیانە زەرورەتی گەڕانەوەنەی هێزی پێشمەرگەمان بۆ دەردەخا، بۆیە پێویستە هەرچی زووە حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێم هەماهەنگی بكەن بۆ گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانەو پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان لە هێرشە دڕندانەكانی تیرۆرستان و دوورخستنەوەی مەترسی تیرۆر لەسەر ناوچەكە.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif