فڕۆكەخانەی سلێمانی: دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لای ئێمە نیە

ليست هناك تعليقات


فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بەمەبەستی كۆنترۆڵكردن و بڵاونەبوونەوە ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی گشتی، گەشتی گەشتیاران بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وەستاوە ، سەرەڕای گلەی هاوڵاتیان سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتەكان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوەی خستۆتەروو لە دەسەڵاتی فڕۆكەخانەكەماندا نی یە و بڕیار و دەسەڵات لای فڕۆكەوانی شارستانی عێراقییە، روونیشی كردۆتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پەراوێز خراوە و هیچ گەشتێكی بۆ ڕێكنەخراوە , كەئەمەش پەیوەندیدارە بە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە‌ و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا كە بەپێی بەرنامەی دیاری كراو گەشتەكان ڕێكدەخەن ، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راشیگەیاندووە چەندین جار بە نوسراوی رەسمی تەواوی داواكاری هاوڵاتیان و كێشە و گیر و گرفتەكانیان بۆ سەروو خۆیان خستۆتە ڕوو تا بتوانرێت بەپێی پلان و ڕێكارێك كارئاسانی بكرێت بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كە لە ناوەوەی وڵاتن یا لە دەرەوە گیریان خواردووە ، لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە هەركاتێك بڕیاری دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بدرێت , فڕۆكەخانەی سلێمانی بە جێ بەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستیەكانەوە لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ ڕێكخستنی ئەو گەشتانە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif