كۆرۆنا لە كوردستان سێ هەزاری تێپەڕاند

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، 224 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش تووشبووانی کۆرۆنا سێ هەزار کەسی تێپەڕاند.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوی ژمارە 114ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاویکردووەتەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا دوو هەزار و 106 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون، ئەنجامی پشکنینی 224 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، تووشبووە نوێیەکانیش 134یان لە سلێمانی، 25یان لە گەرمیان، 47یان لە هەولێر، 14یان لە هەڵەبجە و چواریشیان لە دهۆک بوون.

هەر لەو ماوەیەدا حەوت تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە شەشیان لە سلێمانی و یەکێکیان لە گەرمیان بووە؛ هاوکات 94 تووشبووش چاکبوونەتەوە کە 67یان لە هەولێر، 23یان لە گەرمیان و چواریان لە دهۆک بوون.

کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ سێ هەزار و 45 کەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش هەزار و 217 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 82 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، کە 70یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 12یان لە سنووری پارێزگای هەولێرن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif