حەقیقەت چیە و لای کێیە؟

ليست هناك تعليقات

محمد رەئوف محمد

-
لەوەتی بەدیھێنەری حەکیم مرۆڤی ھێناوەتە سەرزەوی جەنگ و ململانێ دەستیپێکردوە لە نێوان عەقەقڵ و ئارەزوودا، لەنێوان فیترەت و ھەوەستدا ، لەنێوان زانین و جەھلدا ، زۆربەی ئەودوانەییانەی کە بۆ مرۆڤ نیمچە ئەزەلین و پێکەوە شێلراون بەو نەفسەوە کە بەدیھێنەر دروستیکردوەو ، لەلایەک نھێنی تاقیکردنەوەی مرۆڤن و لەلایەک کەرەسەی ئازادی و موخەییەرین بۆ مرۆڤ .

چیرۆکی حەقیقەت لای کێیە ؟

لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە مرۆڤەکان لەسەرەتای ژیانەوە یەک دەستەو یەک ئوممەت و یەک دونیا بینی و لەیەک جێگاو جوگرافیا بوون ، بەڵام کەزۆربوون و گەشەیان کردو بلاوبونەوەو ژیان گۆڕاو لەیەک دوورکەوتنەوەو ، جیاوازی بیروڕاو پاشان بیروباوەڕو دواتر دونیا بینی و دواتر بەڕێوەبردنی ناوچەی جیاواز کەئەمانە سەریان ھەڵداو دروست بوون ئیتر سەرەتای حەقیقەت چیەو لای کێیە دروست بوو ، وردە وردە تەشەنەی کردو بۆ کۆنترۆڵکردن و لانیکەمی مانەوە لەسەر یەکتاپەرستی و فیترەت بەدیھێنەر پەیوەندی دەکاتەوە بەزەویەوە بەپێی پێویست و زەمان و مەکان پەیام و پەیامنێر دەنێرێت ، لەقۆناغێکیتردا مرۆڤ زیاتر گەشەدەکات و تام و چێژ لەدروستکراوەکانی سەرزەوی دەبینێت و چاوکرانەوەو دونیا بینی زیاتر دەگۆگۆڕێت و دەسەڵات و پاوەنخوازی سەرھەڵدەدات و جیاوازی و ناکۆکی و شەڕ سەرھەڵدەدات و کێ لەسەرحەقەو کێ ناحەقە دەستپێدەکات و ، لەلایەک عەقڵی مرۆڤ و خواستەکانی پەرەدەسێنێت و لەلایەک ناکۆکیەکان قووڵ دەبنەوە، بۆیە خوای گەورە بەپێی پێویست بەردەوم پەیام و پەیامبەر دەنێرێت بۆ راستکردنەوەو دورکەوتنەوە لەشەڕو فەسادو تەماعکاری و خوود پەسەندی ، تاوای لێدێت لەیەک کاتدا چەند پێغەمبەرێک لەسەر زەویدا پێکەوە ھەبوون ، بۆ نمونە ئیبراھیم سەلامی خوای لەسەربێت لە ناچەیەک پێغەمبەر بوەو لەھەمان کاتدا لوط سەلامی خوای لەسەربێت لەناچەیەکیدیکەو بۆ قومێکی دیکە بووە ، پاش ئەوان بەماوەیەک یعقوب سەلامی خوای لەسەر بێت لە ناوچەیەکی عەرەب نشین بووەو ، یوسفی کوڕی سەلامی خوای لەسەر بێت لە میسر پێغەمبەر بوە ، ھتد ، وە لەنێوان حەزرەتی موسی و حەزرەتی عیسی ١٢ پێغەمبەری دیکە ھاتوون بۆ ڕێپیشاندان و راستکردنەوەی مرۆڤ و ھەندێکیان شەھیدکراون .

پێش ھاتنی حەزرەتی عیسی فەلسەفە بەچەند سەدەیەک سەرھەڵدەدات و سەردەمی دەوڵەت و دام و دەزگایە و بابەتی حیکمەت و حەق و حقیقەت و ماف و دەستکەوت و دەسەڵات و پۆڵێنکردنی مرۆڤەکان دەبێتە سیستمی حوکمرانی ،و زیاتر قووڵ دەبێتەوە و سوقرات و ئەفلاتون و ئەرستۆ دەبنە جێگای بایەخ و گرنگیدانی زیاتری دەسەلاتداران و خەڵکی بەگشتی و تائێستاش کاریگەریان ھەیە و ھەرماوە ..

بەھاتنی حەزرەتی مەسیح سەلامی خوای لەسەر بێت گۆڕانکاریەکی گەورەو قووڵ و شۆرشێکی گەورەی ھەمەلایەنە دەستپێدەکات گۆمی فیکرو فەلسەفە دەشڵەوێنێت و پێناسەی حەق و حەقیقەت حیکمەت و زانست و سەرچاوەی ئەسڵی بوون و زانست و نەخۆشی و چاکبوونەوەو مردن و زیندووبونەوە سەرلەنوێ دەکاتەوە ، خۆی وەک ئادەم لەدایک دەبێت ، بەکۆرپەیی قسەدکات و شایەتی بۆ حەق و پاکیدەدات ، گەورە دەبێت بە ئیزنی خوا نەخۆش و کوێرو سەقەت چاک دەکاتەوە مردوو زیندوو دەکاتەوە ، بەرھەڵستی لەھەژارو مەزڵووم دەکات و بەرابنەر بە زووڵم و فەسادو چەواشەکاری دەوەستێتەوەو ، ناڕەوایی و عەیب و درۆو دەسەلەسەی ئەوکەسانە ڕووندەکاتەوە کە بەناوی خواو ئاسمان و ئاینەوە دونیا دەخۆن و خەڵک فریو دەدەن ، بۆیە دواجار دەسەڵاتداران و کاھینان یەکدەگرن و بڕیاری کوشتنی دەدەن خوای گەورەش ئەو بەرزدەکاتەوە بۆ ئاسمان و ئەوانیش کەسێک پەیدا دەکەن و دەکوژن و ڕایدەگەنن کە عیسایان لە خاچداوە و دەشزانن ئەونیە بەڵام بۆ پەردەپۆشکردنی دۆڕان و بێ ئابروویەکەیان ڕایانگەیاند کە عیسایان کوشت بۆ ئەوەی لەوەزیاتر حەق و حەقیقەت نەشوێنێت و خەڵک گومڕا نەکات ، ئەو فاسدو گومڕایانە ھیچ ھەڵەو ناڕاستیەکیان لە عیسی نەبینی و نەیاندەتوانی تەنھا یەک بەڵگەو قسەی ڕاستی خۆشیان بخەنە ڕوو بەڵام لەپاڵ ئیدعای حەق و پاراستنی حەقدا ھەمووڕێگایەکیان دەگرتە بەر بۆ ئەوەی بانگەوازی ئیسڵاحخوازی و یەکتاپەرستی و عەدالەتخوازی یەکسانی مرۆڤەکانی عیسی پەرەنەسەنێت و دەسەڵات و ھەواو ئارەزووەکانی ئەوفاسیدانە کەم نەکات و لەناو نەچێت و کێشەو قەیرانی گەورەی بۆ دروست نەبێت .

پێش ئەوەی فەلسەفە گەشە بکات و بڵاوبێتەوە ، لەئێرانەوە بیروباوەڕێکی نوێ سەرھەڵدەدات ١٥٠٠ ساڵ پێش لەدایک بوونی مەسیح ئەویش ئاینی دوانەییە واتە دوو خودا لەیەک کاتدا خودای خێرو خودای شەڕ و دواتر لەسەردەمی زەردەشدا پەرەدەسەنێت و ڕێز دەگیرێت لە ئاگرو ئاوو گڵ و ھەواو ، پاشان لەسەردەمی دەسەلاتە و ئیمپراتۆرەکانی ئێراندا ئاگر زیاتر بایەخی پێدەدرێت و تەقدیس دەکرێت جێگای ئاین و فەلسەفە دەگرێتەوە دەبێتە حەق و حەقیقەتی ڕەھا و بۆ ھەموو ڕزق و ڕۆزی و نەخۆشی شەڕەکان پەنای بۆدەبەن و چەندەھا شیعرو شانامەو چیرۆک و ئەفسانە بۆ ئاگر دروست دەکەن عەقڵ و خەیاڵدانی خەڵکی پێ پڕو سیخناخ دەکەن ، بەتایبەت کاتێک کە دەسەڵاتدارەکان توانیان قەناعەت بەخەڵک بکەن کە ئاگری پیرۆز پاڵپشتی دەسەڵاتەکانیانە ، ئەم حاڵەتەی ئێران درێژە دەکێشێت تاساڵی ٢٢٤-٢٤٢ کە ئەردەشیری کوڕی بابک کۆتایی دێنێت بە سردەمی حوکمرانی پارسەکان و دەسەڵاتی نوێی ساسانی خۆی ڕادەگەیەنێک بە میتۆد و بەرنامەو فەلسەفەو دەستورێکی نوێوە کەناوی ناوە عەھدی ئەردەشیر و دەسەڵات و بیروباوەری دوو خوایی لەئاسمانەوە دێنێتە سەرزەوی و خوای حوکمڕانی سیاسی و دەسەڵاتی عەسکەری و دارایی و ژیان و بژێوی قەڵەمرەوی ئیمپراتۆریەتەکەی دەداتە خۆی و ھەرکەس کە جێگرەوەی دەبێت و جێگرەوەکەش پێش مردنی خۆی دیاریدەکات و ھەرکەسێک لەکوڕو کەسە نزیکەکانی کەگومانی ھەبێت لێیان کە پاش خۆی داوای دەسەلات دەکەن ھەموویان دەکوژێت و ڕایدەگەیەنێت بۆ پاراستنی دەسەڵاتی موقەددەس ئەو کارە دەکات ،شایانی باسە عەھدی ئەردەشیر ئەوەندە بەپێزو بەووردی نوسراوە ھەموو دەسەلاتدارێکی کۆن و نوێ شەیدای بوون و زۆربەی دەسەڵاتدارە کۆنەکان لەبەریانکردوە ، لەدەستووری عەھدی ئەردەشیردا حەق و حەقیقەت پاوانکراوەو ڕێگا بەھیچ کەسێک نادات لەپیاوان ئاین و ئەھلی حیکمەت و خوێندەواران لەسنووری ماددەو بڕگەکانی دەرچن .

٦١٠ ساڵ پێش دابەزینی دواپەیامی ئاسمان بۆسەرزەوی بۆ کۆتایی ھێنان بە وەحی و سەردەمی پێغەمبەرایەتی بارودۆخی مرۆڤایەتی و جەدەلی حەق و حەقیقەت لای کێیەو کام ئایین ڕاست و ئەسڵەکەیەو کام فەلسەفەو حیکمەت دروستەو پێکاوێتی و کام مەدرەسە ڕێگا راستەکەی دۆزیورتەوە؟ ، چۆن دەکرێت زەوی پەیوەندی راستەوخۆی بەئاسمانەوە ھەبێت و ئاسمان قسەو بریارو ھەلوێستی ھەبێت لەسەرزەوی ، ؟؟ ئەم پرسیارانەو چەندەھای دیکە لەھەناوی چەند سەنتەرێکی دەسەڵات و ئاین و ئیمپراتۆریەتدا دەکوڵاو پێوەی سەرقاڵ بوون کەمێکی زۆرکەمیان دەیانویست بگەنە حەق و حەقیقەت و زۆرینەشیان ھەرکەس بۆمەرامێک بەکاریان دەھێنا ، دەسەلاتدار بۆ بەردەوامی دەسەلاتەکەیی و داگیرکاریی زیاترو ، خەڵکی دیکەش وەک پەناگا یان ناچاریی یان نەزانی و خۆیان دابوو بەدەستەوە ..

قورئان لە ٦١٠ زاینیدا دێتە خوارەوە بە «إقرأ» دەست پێدەکات و بەباسی زانست و قەڵەم و بەدیھێنان و مرۆڤ و بەدیھێنەر لەدەرگای عەقڵ و بیرکردنەوەی مرۆڤ دەدات و جگە لە خوای بەدیھێنەرو زانست و بیرکردنەوەو مرۆڤ و گەڕانەوەی مرۆڤ بۆ لای بەدیھێنەرەکەی ئاماژە بەھیچی دیکە ناکات و لەسەرەتاوە باسی ھیچ ئاین و دەسەڵات و فەلسەفەیەک ناکات و سورەتی إقرأ وەک کلیلی ھەموو ئاماژەکانی قورئان دادەبەزێنێت ، پاشان لەماوەی ٢٣ ساڵدا و بەشێوەیەکی تەدریجی زەمانی و مەکانی و لەگەڵ ڕوداوەکانداو بەپێی پێداویستی ھەموو قورئان دێتە خوارەوە ..

بۆ چارەسەرو وەڵامی حەق و حەقیقەت میتۆدێکی حەکیمانەو ڕوونی گرتوەتە بەرو بە مەنتیقێکی واقیعی مرۆڤ دەدوێنێت ، سەرەتا ھەموو مرۆڤەکان ئازاد دەکات لەھەڵبژاردنی بیرو باوەردا ، پاشان لە بتەکان دەدات و دەڵێت ئەوانە لەئێوە کەم بایەخترو کەم بەھاترن حەیفە ئێوە بیانپەرستن ، پاشان دێت بەمرۆڤ دەڵێت زەوی و مانگ و خۆرو ئاسمانەکان و ھەرچی تێدایە بۆ خزمەتی تۆ دروستکراوەو ملکەچی بەکارھێنانی تۆن و تۆ گەورەو سەییدی ئەم بوونەوەرەیت ، بۆئەوەی مرۆڤ بگەیەنێتە ئەو وەناعەت و حەق و حەقیقەتەی کە ھەرچی پێشتر ناونراون خودا درەستکراون و لە خودی مرۆڤ کەمترو کەم بایەخترن ، دوای ئەو قۆناغە زۆر بەڕوونی و بەحیکمەت و لە ھەناوی کۆمەڵێک چیرۆک و بەسەرھاتی سەرنجراکێشدا باسی ئاینە ئاسمانیەکان دەکات و ناوی ٢٥ پێغەمبەر دێنێ و حەق و حەقیقەت بۆ پەیامەکانیان ڕادەگەنێت و پەیامی ھەندێکیان زۆر بەووردی ڕۆشندەکاتەوە بەتایبەت پێغەمبەرانی وەک نوح و ئیبراھیم و یوسف و موسی و عیسی و محمد سەلامی خوایان لەسەربێت ، لەم پێغەمبەرانە سیانیان سەنتەری کێشەو مشتومری باسی حەق و حەقیقەت بوون لای زۆرینەی مرۆڤایرتی ئەوانیش کە ئیبراھیم و موسی و عیسی بوون سەلامی خوسیان لەسەربێت ، بۆ چارەسەری ئەومشت و مڕەو ووشککردنی فێڵ و تەڵەکەو چەواشەکاریەکانی ئەوانەی لەپشتی ئەو مشتو مڕە نارەوایانەوە بوون قورئان زۆرترین پانتایی پێداوون و بەرھەڵستکاریەکی تونشو رۆشنیان لێدەکات و بۆ ئیبراھیم دەڵێت « ملّة أبيكم إبراهيم »

واتە ھەمووتان شوێن عەقیدەی یەکتاپەرستی ئیبراھیم بکەون ، و بۆ تەورات و ئینجیل بەمیتۆدکی قسەبڕو ڕۆشن ئایەت دەنێرێت و پێناسەی ھەردوکیان وەک پێناسەی قورئان دەکات و دەڵێت « هدىً ونور» ھدی و نوور کە پێناسەی تەورات و ئینجیل و قورئان خۆیەتی ئاماژەیە بەوەی ھەرسێکیان ورک یەک لەسەر حەق و حەقیقەتن و پاشان بەشێکی زۆر لەئایەتەکانی تەوارات و ئینجیل لەقورئاندا جێگیر دەکاتەوە..

بۆ وەڵامی فەلسەفەو عەقڵ و حیکمەت و ھاوکاری فەیلەسوفەکانیش ، بەشێکی زۆر لەئایەتەکان ھاتوەتە خوارەوە سەبارەت بە عەقڵ و ئیشپێکردنی لەچەن جێگای جیاوازدا باسی حیکمەت ھاتوەو بەجیا لەقورئان ناوی ھێناوەو ئایەتەکانیش ھەندێکیان بۆ راستکردنەوە میتۆدی بەکارھێنانی عەقڵەو بەشە زۆرەکەشی بۆ ئیشپێکردنی عەقڵە کەئەوە خەمی گەورەی فەیلەسوفەکان بووە .

دواجار قورئان کە فەرمودەو کەلامی بەدیھێنەری مرۆڤە خۆی دەزانێت چی و کێی دروستکردوە ، زۆر بەرۆشنی بەپێغەمبەرو ئوممەتەکەی و ھەموو مرۆڤایەتی دەڵێت ئیددیعای حەق و حەقیقەت ھەرگیز کۆتایی نایەت چونکە حەزو ھەواو ئارەزوو تێکەڵ دەکەن بە حەق و ئیتر ئیددیعای حەقیقەت دەکەن ، بۆ نمونە قورئان دەفەرموێت (﴿ كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ وَأَنْزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِيمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ وَمَا اخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا الَّذِينَ أُوتُوهُ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ فَهَدَى اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا لِمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ وَاللَّهُ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ ﴾.البقرة ٢١٣

واتە خەڵک سەرەتا یەک ئوممەت و یەک ئاین و یەک نەتەوەبوون دواتر...

وەلە جێگایەکی تردا دەفەرموێت :

♦ الآية: ﴿ وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴾.هود (118

کەواتە بەھەر ھۆکارێک ھەبێت ، ئینکاری ، سەرکەشی و عینادی ، نەزانین ، پێنەگەشتنی حەق و راستی ، توندڕەوی ، گەیاندنی حەق و حەقیقەت بەڵام بە میتۆدی سەقەت ، گەیاندنی حەق بەڵام بەسلوک و ڕەفتاری ناحەق و ناپەسەند ، ترسی لەدەستدانی دەسەڵات یان لەدەستدانی خۆشی ئارەزووەکان ، ھەموو ئەوانەو ھاوشێوەکانیان وادەکات کە مرۆڤ لەبەرئەوەی کائینێکە « موخەییەرە و موسەییەر» نیە وەک دروستکراوەکانی دیکە ، ئەو جیاوازیە و ئەو پاوانکردنی حەق و حەقیقەتە بەردەوام دەبێت یان ملنەدان بەق و حەقیقەت بەردەوام دەبێت .

لێرەدا بۆ ئەوەی ژیان بەردەوام بێت و ھەمیشەش پێویستە بەرەو پێش بڕوات و نەوەستێت و تێکنەچێت و بۆگەن نەکات ، وەبۆئەوەی ژینگەی دەروون و سروشت و سیاسەت و بەڕێوەبردن و زانست و مەعریفە ، وەک پێداویستی ژیانێکی ئاسایی و سەربەرزانەو شەرەفمەندانە و شیاو بەمرۆڤ و پێگەو بەھای مرۆڤ بەردەوام بێت ، بەدیھێنەر یەک پێوەری سەرەکی داناوە کەمرۆڤ پابەند بێت پێوەی ،ئەوکاتە ھەموو پێوەرەکانی دیکە خۆیان دروست دەبن و کارا دەبن چونکە ئەو یەک پێوەرە سەرەکیە ھەموو پێوەرەکانی دیکە ڕێکدەخات ، ئەوکاتە ھەرکەس چۆن خۆی بە خاوەنی حەق دەزانێت و چۆن دڵی خۆی خۆش دەکات و دەڵێت من گەشتووم بەحەقیقەت ئازادەو سەرکەوتووش دەبێت بەئەندازەی پابەند بوونی بەو پێوەرو ڕێسا سەرەکی و گشتیەوە ، مادەم (ولا يزالون مختلفين) کەواتە چارەسەر پێوەرو ڕێساکەیە تا ژیان بەشێوەکی نۆرماڵ بەردەوام بێت و زوڵم و ستەم و ناحەقی بەردەوام نەبێت وقووڵ نەبێتەوە و مرۆڤ پێگەکەی خۆی لەدەست نەدات کە سەنتەربوونیەتی لەسەر زەوی و لەژیان و لەژینگەو لەبوونەوەردا ،

ئەو پێوەرو یاساو ڕێسا گشتیەش بریتیە لە :

(القِسط والعدل ) دادپەروەی ئەوچەمکە قووڵ و فراوانەیە کە یەکسانی و تەرازووی ڕاست و دروست و بێ دەستکاری و خەوش و خاڵیش دەگرێتەوە ، ئەگەر بمانەوێت مەبەست لەعەدالەت و دادپەروەی زۆر بەکورتی بگەیەنین دەتوانین بڵێین ئەو عەدالەتە بریتیە لە :

عەدالەت لە حەقی خواو بەدیھێنەردا بریتیە لە یەک زاتی تاک و تەنھاو بێ شەریک و بێ یارمەتیدەرو .

عەدالەت لەحەقی مرۆڤ و ژیان گوزەران و ژینگەدا ، بریتیە لەوەی زووڵم و ستەم و جیاکاریی نەکرێت بەھیچ جۆرە میتۆدو بەرنامەو پاساوێک ، سنووربەزاندن و گەندەڵی نەکرێت ، ژینگە بەپاکی ڕاگیرێت لەھەموو جۆرە پیسبونێک .

ھەرکەسێک ڕەچاوی عەدالەت و داد پەروەری بکات بەو شێوەیەو باوەری پێی ھەبێت رەفتاری پێبکات ئەوە لەسەر حەقەو گەشتوە بەحەقیقەت و ئیتر دوای باوەربوون بەو یاساو ڕێسایە ھەموو ئیددیعاکان ڕێژەیین و سلوک و ڕەفتار دەیسەلمێنێت چەند لە حەق و حەقیقەت نزیک و دووریی ھەیە.

( مَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرَىٰ بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ )117 ھود


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif