پارتی: بژاردەی زیادکردنی هێزی خۆپارێزیمان لە سلێمانی لەبەردەستە

ليست هناك تعليقات

بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی رایگەیاند، ئەگەر رووداوەکانی تەقەکردن لە بارەگانیان لە سلێمانی دووبارەببێتەوە، بژاردەی زیادکردنی هێزی خۆپارێزییان لەبەردەستە. دەشڵێت، هەموو ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەر تەقەکردن لە بارەگاکانیان کراون نەگەیشتوونەتە ئەنجام.

درەنگانی شەوی رابردوو جارێکی دیکە رووداوی تەقەکردن لە بارەگای لقی چواری پارتی لە سلێمانی دووبارە بووەوە. دەستڕێژی گولـلە لە بارەگاکە کرا کە دەكەوێتە نزیك باخی گشتیی سلێمانی و سەر شاڕێی سالم. جگە لەوەی چەند فیشەکێک بەر باڵەخانەکە کەوتوون، هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبوو.

سەعید سەلیم، بەرپرسی لقی چواری پارتیی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "رووداوەکانی تەقەکردن بە هەوڵێکی ترسنۆکانە و دووژمنکارانە دەزانین. کاری لەو شێوەیە لە رەوتی نیشتمانی و نەتەوەیی دوورە".




سەعید سەلیم داوای کرد، دەزگا ئەمنییەکان و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی هاوشێوەی دامودەزگا فەرمییەکان بارەگای پارتییش بپارێزن، "ئەگەر نا لە رابردوودا بژاردەی زیادکردنی هێزی خۆپارێزیمان هەبوو، واتە زیادکردنی ژمارەی پاسەوان و چۆنێتیی پاراستنمان، بەڵام تاوەکو ئێستا بەکارمان نەهێناوە".

ئەوە یەکەم جار نییە تەقە لە بارەگاکانی پارتی بکرێت، پێشتریش چەند جارێک تەقە لە بارەگای لقی چوار و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی کراوە و لە هەڵەبجەش تەقەیان لێکراوە.

بەرپرسی لقی چواری پارتی ئاماژە بەوە دەدات، "بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە لە پرسی تەقەکردن لە بارەگاکانمان تەنیا لێکۆڵینەوەی رووکاریمان بینیوە و نەمانبینیوە پرۆسەی بەیاساییکردنی ئەم رووداوانە ئەنجامێکی بەرجەستەی هەبێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif