ئەوەی لێی دەترساین ڕویدا، ئەبێ ئێستا چی بکەین؟

ليست هناك تعليقات


لەتیف شێخ مستەفا
-
کاتێک تورکیا ھێڕشی بۆ شەر ڕۆژئاوی کوردستان دەستپێکرد وتم ئەگەر لەوێ بۆی بچێتە سەر ھێڕش دەکات بۆ باشور ، بەداخەوە رویدا

ھێڕشی ئەمجارەی تورکیا جیاوازە دەیەوێ زۆرترین ناوچە بەناوی شەڕی پەکەکە داگیربکات وھەرگیز ناشکشێتەوە

چی بکەین : بەڕای بۆ ئەوەی سنورێک بۆ ئاسەوارە خراپ و درێژ خایەنەکانی ئەم داگیرکاریە دابنێن پێویستمان بە:

پێک ھێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی لەکەسانی نیشتیمان پەروەرو بێ لایەن کە ئەم ئەرکانە بگرێتە خۆی:

١- ئاشتکردنەوەی دڵی خەلک و سنور دانان بۆ گەندەڵی و ناعەدالەتی و بێ یاساییو دابین کردنی مووچەو بژێوی خەڵک 

٢- بەھێزکردنی بەرەی ناوخۆ ودروست کردنی یەکڕیزیەکی راستەقینە لەبەژەوەندی خەلک نەک بەرژەوەندی بەرپرسانی حیزبەکان 

٢-لەگەڵ بەغدا ڕێک کەوین ، چونکە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا قوڵاییەکی ستراتیژی دەبەخشێ بەھەرێم، کاتی خۆشی لەکۆبونەوەی سەرۆکی فراکسێۆنە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراق و کوردستانیش و حکومەتی ھەرێم لە کۆتاییەکانی ساڵی٢٠١٣ کاتێک باسی ئابوری سەربەخۆو فرۆشتنی نەوت کرا لە ڕێی تورکیاوە بەسەرۆکی حوکمەتم وتم من ترسم ھەیە لەوەی تورکیا بیەوێت بەم کردەوەیە لەعێراقمان داببڕێت و تاقمان کاتەوە ئەوکات کە قوڵایی عێراقمان نەما لاواز دەبین و چی بوێ پێمان دەکا ، بەداخەوە وادەرچوو ، پرسیم زەمان چیە تورکیا وا نەکات و ئیستیغلالمان نەکات ، سەرۆکی حوکمەت لەبەرچاوی ھەموان وتی ھیچ زەمانێک نیە

٤- ئاشتکردنەوەی ئەمریکاو توندکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵی ،لە ئەنجامی ئەوەی لە ریفراندۆم لاساری کراو بەقسەی نەکراو سوار سەری خۆیان بوون ، ھەروەھا زیاتر ئیستیفزاز کردنی بە روکردنە روسیاوئەنجامدانی گرێبەستی نەوت لەگەڵی ھەموو ئەوانە وایکرد ئەمەریکا پشت بکاتە کوردو ھەقی خۆشی بوو ، ئاخر ئیمە لەساڵی ١٩٩١ ەوە بە پاراستنی ئەو ھەین کەچی بە قسەمان نەکردوو رومان کردە دوژمنەکانی. 
تاوەکو پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا و عێراق باش بوو تورکیا نەیدەتوانی بەشێوەی ئێستا تەراتێن بکا

٥- ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد لەژێر سەرپەرشتی رێکخراوە نێو دەوڵەتیەکاندا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif