کریستیانۆ سێ خاڵی دیکەی خستەسەر خەرمانەکەی یوڤێنتوس

ليست هناك تعليقات

یانەی یوڤێنتوس بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی لازیۆی دووەم زیاترکرد، دوای ئەوەی شکستی بە یانەی لێچی هێنا.

یوڤێ لە یاریگەی خۆیدا بەبێ ئامادەبوونی هاندەران میوانداری یانەی لێچی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە.

نەهامەتییەکانی لێچی لە نیوەی یەکەمدا دەستیپێکرد، دوای ئەوەی فابیۆ لوچیۆنیی لەو یانەیە بە کارتی سوورکرایەدەرەوە، ئەمەش وایکرد لە نیوەی دووەمدا بۆشایی زۆریان هەبێت و رووخان.

رۆناڵدۆ لەم یارییەدا هەرچەندە چەند هەلێکی ئاسانی لەدەستدا، بەڵام بەشداری لە سێ گۆڵی سەرەتادا کرد، گۆڵی یەکەمی پاولۆ دیبالا دروستکرد، کە بە لێدانێکی بەهێز تۆماریکرد، گۆڵی دووەمیش بە لێدانی سزا لەلایەن دۆنەوە تۆمارکرا کە خۆی بووە هۆکاری دروستبوونی لێدانە سزاکە، گۆڵی سێیەمیش گۆنزالۆ هیگواین بە ئاسیستی رۆناڵدۆ کردی، چوارەم گۆڵیش لەلایەن ماتیاس دیلیختەوە بە ئاسیستێکی جوانی دۆگلاس کۆستا تۆماریکرد.

یوڤێنوس بەشێوەیەکی کاتی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ لازیۆی دووەم کردە حەوت خاڵ و ئێستا 69 خاڵی هەیە، لێچیش لە پلەی 18ـیە بە 25 خاڵ.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif