سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رەتیدەکاتەوە مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان کەمبکرێتەوە و دەڵێت، كه‌متر له 20 هه‌زار سوودمه‌ندی دامه‌زراوه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان مووچه وه‌رده‌گرن.
مسته‌فا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمیدیای فه‌رمیی عێراقی راگەیاند، پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌ستیپێكردووه بەڵام ئەوە كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه نییە، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیش هه‌وڵده‌دەدەن "پرسی چاكسازی بۆ مەبەستی سیاسی بقۆزنەوە".
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، كارده‌كرێت بۆ پرۆسه‌ی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی كاره له‌پێشینه‌كانی بودجه و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ده‌ستكاری مووچه‌ی هیچ شه‌هیدێك ناكرێت و یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار خانه‌نشین ده‌ستكاری مووچه‌كانیان نه‌كراوه.
سەبارەت بەو هەواڵەش کە باس لە بوونی نیو ملیۆن سوودمه‌ند له‌نێو ده‌زگا و دامه‌زراوه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "وردنییه". کازمی دەڵێت: "كه‌متر له 20 هه‌زار سوودمه‌ندی دامه‌زراوه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان مووچه وه‌رده‌گرن، كه مووچه‌ی هیچ یه‌كیان 500 هه‌زار تێناپه‌ڕێت".
مسته‌فا كازمی له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی موسڵیشەوە گوتی "لیژنه‌یه‌كی باڵا سه‌رپه‌رشتی گرێبه‌سته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان له موسڵ ده‌كات".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق