باسی کێشەکانی ژووری جلگۆڕینی بارسا دەکات

ليست هناك تعليقات


کیکێ سیتێن، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاری داهاتوویان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، باسی رەوشی یانەکەی کرد و وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی رۆژنامەڤانانی دایەوە.

سبەی لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 33ـی لالیگادا، بارسێلۆنا کاژێر 23:00 بە کاتی باشووری کوردستان لەسەر یاریگەی کامپ نو میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

کیکێ سیتێن، سەرەتا لەبارەی ئانتوان گریزمانی یاریزانی فەرەنسییەوە قسەی کرد و گوتی "هەمیشە پێمدەڵێن بۆچی یاری بە فاتێ ناکەی؟ بۆ یاری بە ریکی ناکەی؟ هیچ یاریزانێک ناتوانێت هەمیشە بەشداری بکات، چونکە تەنیا 11 یاریزان یاری دەکەن، بۆ هەر یارییەک بەپێی مەشقەکان پێکهاتەکەم دیاریدەکەم".

سەبارەت بە ئاتلێتیکۆ مەدرید، سیتێن گوتی "ئاتلێتیکۆی سیتێن تیپێکی زۆر زۆر بەهێزە. دەتوانن لەنێو هێڵەکانی یاریکردندا بە باشی یاری بکەن، هەروەها لە تۆپە جێگیرەکاندا زۆر بەهێزن و لە هێرشی هەڵگەڕاوەشدا زۆر خێران".

کاتێکیش پرسیاریان لێکرد، لە یارییەکانی داهاتوودا ریال مەدرید خاڵ لەدەستدەدات؟ کیکێ گوتی "سەبارەت بەخۆمان پێویستە باشتر ببین بۆ ئەوەی وەک یاری رابردوومان بەسەرنەهێتەوە، دەبێ هەموو یارییەکانمان ببەینەوە".

لەبارەی ئارسەر میلۆی یاریزانی بەرازیلیشەوە، کە دەچێتە ریزەکانی یوڤێنتوسی ئیتاڵی و ئەو رەخنانەی دایکی ئاراستەی بارسای کردوون، کیکێ گوتی "نازانم دایکی ئارسەر چیگوتووە، بەڵام پێمگوتووە دڵنیام تۆ تاوەکو کۆتایی وەرز پابەند دەبی و یارمەتی تیپەکە دەدەی، ئەویش ئامادەیە بۆ ئەو کارە".

پرسیاریان لێکرد، لە ژووری جلگۆڕیندا کێشە هەیە؟ کیکێ گوتی "منیش یاریزانێکی ئاسان نەبووم. ئەوەی روودەدات کارێکی ئاساییە، هەرکاتێک تیپەکەمان گەڕایەوە سەر سەرکەوتنەکان هەموو شتێک ئاسایی دەبێتەوە، هیچ کێشەیەک لە ژووری جلگۆڕین نییە، تەنیا جیاوازی لە بۆچوونەکان هەیە".

راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، دووپاتیشیکردەوە کە هیچ کێشەیەک لەنێوان سارابیای یاریدەدەری و لیۆنێل مێسیدا نییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif