بەرەی یەکگرتووی عەرەبی لە کەرکووک داوا لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات راکان جبووری لە پۆستەکەی دووربخاتەوە و پارێزگارێکی دیکە بۆ کەرکووک دابنێت.
بەرەی یەکگرتووی عەرەبی لە کەرکووک بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، راکان جبووری پارێزگاری ئێستا کەرکووک دەستی بەسەر پشکی پێکهاتەی عەرەبی داگرتووە، پۆست و دامەزراندنەکان بەسەر هۆز و نزیک و دەورووبەرەکانی دابەش دەکات، عەرەبی خاوەن توانای لێ بێبەش دەکات، کە وەلائی حوزبیان بۆ نییە، بۆیە گرووپێکی دیاریکراو دەستیان بەسەر بەرکەوتە و چارەنووسی پارێزگاکە داگرتووە بەپێی ئارەزووی خۆیان مامەڵە دەکەن.
بەرەی یەکگرتووی عەرەبی لە کەرکووک داوا لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات راکان جبووری لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، پارێزگارێکی نوێ و سەربەخۆ و بێلایەن دیاری بکات، بە یەک ئاراستە لە هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک نزیک بێت، مافی نەبێت بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو بکات، تاوەکو پۆستەکەی بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردن بەکارنەهێنێت.
دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، راکان جبووری کرایە پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک، بەڵام بەشێک لە هێزە عەرەبەکانی پارێزگاکە لێی ناڕازین و دەڵێن، جیاوازی لە نێوان هۆزەکان دەکات و نەیتوانیوە پێکهاتەکانیش لە دەوری یەکدی کۆبکاتەوە، هەربۆیە گۆڕینی بە پێویست دەزانن.
جگە لە عەرەب، کورد و تورکمانیش لە مامەڵەی راکان جبووری ناڕازین و داوای گۆڕینی دەکەن.
تەیموور عەبدولعەزیز بەیاتی، گوتەبێژی پارتی توركمان ئیللی کە هەینی رابردوو بەشداری لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج کردبوو لە بەرنامەکەدا گوتی: "ده‌بێ هه‌مووان ئه‌وه بزانن، ئه‌و كه‌سه پارێزگار نییه، به‌ڵكو جێگری پارێزگاره. پێگه‌ی پارێزگار تا ئه‌مڕۆش چۆڵه، دوای لابردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پێگه‌كه به‌چۆڵی مایه‌وه و تائێستاش هه‌ر به‌وه‌كاله‌ت ئه‌م پۆسته به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه له 25ی 8ی 2019 واده‌ی وه‌كاله‌ته‌كه‌ی راكان جبووری كۆتاییهات. به‌مه‌ش دوای ئه‌و به‌رواره هه‌ر كارێكی كردبێت پێچه‌وانه‌ی یاسا بووه".
ئەرباشی بە مافی تورکمانی دەزانێت پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەربگرن و دەڵێت: "ئێمه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌م شاره‌ین و كه‌ركووكیش شارێكی توركمانه و مێژوو واده‌ڵێت. كورد و عه‌ره‌ب پۆستی پارێزگاریان وه‌رگرتووه و ئه‌مجاره مافی ئێمه‌یه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بدرێته توركمان".
لە ئۆکتۆبەری 2017ەوە 119 پۆست لە کەرکووک لە کورد وەرگیراونەتەوە، لەوانە 52 پۆستی ئەمنی، 22 پۆستی تەندروستی و 18 پۆستی ئیداری
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق