سەرۆكی پاكستان ناوی ئوسامە بنلادنی بە شەهید هێنا

ليست هناك تعليقات

سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە دانیشتنێکی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، ئوسامە بنلادن، سەرۆکی قاعیدە لەلایەن ئەمریکاوە "شەهید کراوە"، ئاماژەی بەوەش کرد، هاوپەیمانێتیی پاکستان لەگەڵ ئەمریکا لە شەڕی دژی تیرۆر هەڵە بووە.

عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان گوتیشی، ئەمریکا زمانێکی "زبر و بێڕێزانە"ی دژی پاکستان بەکارهێناوە، هەروەها دەشڵێ "ئێمە لە شەڕی دژی تیرۆردا لایەنی ئەمریکامان گرت، بەڵام ئەوان هاتن و ئەو [بنلادن]یان کوشت، شەهیدیان کرد و زمانێکی بێڕێزانەیان لەدژمان بەکارهێنا و ئێمەیان لە ئۆپەراسیۆنەکە ئاگادارنەکردەوە، سەرەڕای ئەو راستییەی کە 70 هەزار کەسمان لە شەڕی دژی تیرۆردا لەدەستداوە".

واشنتن بەردەوام پاکستانی بەوە تۆمەتبارکردووە کە پاڵپشتیی تاڵیبانی ئەفغانستانی کردووە و پەناگەی داوە بە تۆڕی حەقانی، کە سەر بە تاڵیبانە و بە هەندێک لە هێرشە سەرەکییەکانی ئەفغانستان تۆمەتباردەکرێت کە لە چەند ساڵی رابردوودا ئەنجامدراون و ئەمریکا وەکو "رێکخراوێکی تیرۆریستی" ناساندوویەتی.

مایکڵ مولن بەرپرسێکی دیاری سەربازیی ئەمریکا دەڵێ، گرووپی حەقانی لەلایەن ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە سەرۆکوەزیرانی پاکستانەوە بەڕێوەدەبرێت کە ناسراوە بە [ISI].

پاکستان تۆمەتەکانی ئەمریکا رەتدەکاتەوە و دەڵێ، واشنتن لۆمەی پاکستان دەکات لەسەر ئەوەی شکستی هێناوە لە تێکشکاندنی تاڵیبان، کە ئێستا تاڵیبان لە ترۆپکی هێزیدایە لەدوای 2001ەوە و حوکمی نزیکەی 50%ی ئەفغانستان دەکات.

عیمران خان دەڵێ "بەو شێوەیەی کە ئێمە پاڵپشتیی ئەمریکامان کرد لە شەڕی دژی تیرۆر، ئەو بێڕێزییانەشی ئێمە لە بەرامبەردا رووبەڕووی بووینەوە.. ئەوان [ئەمریکا] لۆمەی ئێمەیان کرد بۆ هەر شکستێک کە لە ئەفغانستان تووشی هاتن، بەرپرسیارێتییان خستە ملی ئێمە، چونکە ئەوان لە ئەفغانستان سەرکەوتوو نەبوون"، خان دەڵێ "ئێستا هیچ کەسێک بێڕێزی بە ئێمە ناکات".

هاوکات خواجە محەممەد عاسف، پەرلەمانتاری ئۆپۆزیسیۆنی ئەفغانستان لە بەرامبەر لێدوانەکانی عیمران خان گوتوویەتی، قاعیدە تیرۆریزمی بردووەتە پاکستان "بنلادن وڵاتەکەی منی وێرانکردووە، بەڵام خان بە شەهید ناویدەبات".




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif