سەرۆك كۆمار بۆ وەزیری دارایی عێراق: پێویستە چارەسەری ناكۆكەكانی بەغدا و هەرێم بكرێت

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ لە كۆبونەوەیەكدا سەرۆك بەرهەم ساڵح تەئكیدی كردەوە كە پێویستە زوبەزو چارەسەری ناكۆكییە بنەڕەتیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەگوێرەی دەستور بكرێت، ئاماژەشی بە گرنگی رێوشوێنەكانی چاكسازی و دژایەتییكردنی گەندەڵیدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ 4/6/2020 سەرۆك بەرهەم لە كۆشكی سەلام پێشوازی لە عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق كردوە.
تەئیكدی كردوەتەوە لەسەر پێویستی ئەنجامدانی چاكسازی و دژایەتیكردنی گەندەڵی و كاركردن تا لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق بتوانرێت دەستی گەندەڵی لە سامانی گشتی وەدەربكرێت


لە كۆبونەوەكەدا سەرۆك بەرهەم تەئیكدی كردوەتەوە لەسەر پێویستی ئەنجامدانی چاكسازی و دژایەتیكردنی گەندەڵی و كاركردن تا لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق بتوانرێت دەستی گەندەڵی لە سامانی گشتی وەدەربكرێت.
سەرۆك كۆمار جەختی كردوەتەوە لەسەر گەشەپێدانی سەرچاوەكانی داهاتی عێراق لە كاتێكدا كە وڵات توشی قەیرانی كۆرۆنا بوەتەوە و نرخی نەوت دابەزیوە


سەرۆك كۆمار جەختی كردوەتەوە لەسەر گەشەپێدانی سەرچاوەكانی داهاتی عێراق لە كاتێكدا كە وڵات توشی قەیرانی كۆرۆنا بوەتەوە و نرخی نەوت دابەزیوە و تەئیكیدشی كردوەتەوە كە پێویستە ئەو رێوشوێنانەی وەزارەتی دارایی دەیانگرێتە بەر كاریگەری نەكاتە سەر چینەكانی خوارەوە و فەرمانبەرانی كەمدەرامەت و خانەنشینان و كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی رۆژنەیان نەكات.
سەرۆك بەرهەم تەئكیدی لە پێویستی چارەسەركردنی ریشەیی نێوان كێشە هەڵواسراوەكانی هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور كردوەتەوە بەشێوەیەك مافی هەمو هاوڵاتیانی سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە دەستەبەربكات


لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆك بەرهەم تەئكیدی لە پێویستی چارەسەركردنی ریشەیی نێوان كێشە هەڵواسراوەكانی هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور كردوەتەوە بەشێوەیەك مافی هەمو هاوڵاتیانی سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە دەستەبەربكات.

ئەوەشخراوەتەرو، لەكۆبونەوەكەدا بەدوای ئەو رێوشوێنانەدا گەڕاون بۆ پشتیوانی عێراق بۆ چارەسەری كێشەی ئابوری ئێستا و دانانی پلانی پێویست بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە قورسە ئابورییەی بەرۆكی وڵاتی گرتوە، هەروەها یەكخستنی تێكۆشان و توانای هەموان لە پێناو گەمارۆدانی یان چارەسەركردنی ئەو كورتهێنانەی لە بودجەی گشتی هاتوەتە ئارا، بەرەچاوكردنی بەدیهێنانی دادپەروەری و سەقامگیری ئابوری بۆ هەمو عێراقییەكان.

لای خۆشیەوە وەزیری دارایی عێراق هەمو رێوشوێنەكانی بۆ سەرۆك كۆمار باسكردوە كە وەزارەتی دارایی بەرنامەیەتی بۆ چارەسەری دۆخی عێراق بیانگرێتەبەر، رونیكردوەتەوە كە وەزارەتەكەی هەمو هەولێك دەخاتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستا بە رەچاوكردنی ئەو كاریگەرییەی لەسەر ژیانی گشتی دروستیكردوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif