ڕاپۆرتی گرنگ: نەخۆشخانەكان مەترسین

ليست هناك تعليقات


بە پێی ڕاپۆرتێكی واشنتۆن پۆست كە دوێنێ شەممە بڵاوكراوەتەوەو نەخۆشخانەكانی عێراق بوونەتە شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو لەبری ئەوەی لە نەخۆشخانەكاندا تووش بووەكان چارەسەر بكرێن، كەچی بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان كاتێك سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن لەوێوە تووش دەبن.

بە پێێ ناوەرۆكی ڕاپۆرتەكە ئەو پزیشك و كارمەندانەی كە تووشی نەخۆشییەكە دەبن و لەڕێگەی ئەوانیشەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەس و كاریان، هەربۆیە بەشێك لە كاربەدەستان و بەرپرسانی تەندروستی پێشنیاریان كردووە كە ئەو پزیشك و كارمەندانەی لەناو نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنان یان بەركەوتەیان لەگەڵیان هەیە لەشوێنی تایبەتی بمێننەوەو نەچنەوە ناو كەس و كارو خێزانەكانیان. تا ئەو كاتانەی كە پشكنینیان بۆ دەكرێـت و دڵنیا دەبنەوە لە خاوێنی پشكنینەكانیان.

لە ئێستادا عێراق بە یەكێك لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت بۆ بلأوبوونەوەی ڤایرۆسەكەو ژمارەی زۆری تووش بووان، ئەوەی كە سەیرە ئەوەیە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە بوونەتە جێی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەكە، وەك ڕاپۆرتەكە ئاماژەی پێدەدات هۆكارەكەشی ئەوەیە كە خەڵك خۆپارێزیی ناكەن و لەكاتی بەركەوتنی پزیشك و كارمەندەكان لەگەڵ نەخۆشەكان بە جۆرێك لە جۆرەكان، ڤایرۆسەكە دەگوازنەوە بۆ نێو خێزانەكانیان و تا ئێستاش چەند پزیشك و كارمەندی نەخۆشخانەكانی عێراق بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوەو ژمارەیەكیش لە خێزانەكانیان بە هۆی ئەوانەوە تووشی ڤایرۆسەكە بوون. ژمارەیەكیش لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان نوسیوویانە ئەگەر ئەوە حاڵی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و نەخۆشخانەكانی عێراق بێت، ئەوا ژیانی هاوڵاتیانی ئاسایی هەر سەر لە ئێوارە بەدەم باوە دەڕوات.

راپۆرتەكەی واشنتۆن پۆست كاری لە سەر كارمەندان و پزیشكەكانی چوار نەخۆشخانەی عێراق كردووە، بۆی دەركەوتووە كە ناوەندی بڵاوبوونەوە ڤایرۆسەكە نەخۆشخانەكانن، بەو پێیەی كە پزیشك و كارمەندەكان دەینەهەڵگریی ڤایرۆسەكەو پاشان لەڕێگەی ئەوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەس وكاریان و لەوانیشەوە دووبارە بڵاو دەبێتەوە. ئەو ڕاپۆرتە جەختی لەسەرئەوە كردووەتەوە كە لەناو نەخۆشخانەكاندا تاڕادەیەكی باش كۆنترۆڵ كراوە، بەڵام كاتێك كارمەندان و پزیشكەكان دەچنە دەرەوە ڤایرۆسەكە بڵاوە دەكات.

كارمەندانی تەندروستی یەكێك لە نەخۆشخانەكان گوتوویانە هەموومان پشكنینی پزیشكیمان بۆ كراوە، بەڵام دوای هەفتەیەك ئەنجامەكەیمان وەرگرتوەتەوە كە هەندێكمان هەڵگری ڤایرۆسەكە بووین، لەماوەی ئەو هەفتەیەشدا ئێمە تێكەڵی كەس و كارو خەڵكی تریشمان كردووە، ئەوە یەكێك بووە لە ڕێگەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆناوكەس و كاو داوتریش لەڕێگەی ئەوانیشەوە بۆ ناوخەڵك.

ڕاپۆرتەكە تیشكی خستۆتە سەر میكانیزمی پشكنینە پزیشكیەكان و ئەوانەی كە گومانی ھەڵگریی ڤایرۆسەكەیان لێدەكرێت، تێكەڵاوی زۆری كارمەندانی تاقیگەگان دەكەن و لە هەمان كاتیشدا قەرەباڵغی زۆر لەبەردەم تاقیگەكاندا دروست دەبێت، هەر بۆیە ئەوەش دەبێتە ڕێگەیەكی دیكەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە.

عەبدولئەمیر محسن حسن سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی عێراق كە سەندیكایەكی سەربەخۆی ناحكومییە، ڕایگەیاندووە ئامانجی نەخۆشخانەكان چارەسەری نەخۆشەكانە، بەڵام ئەمرۆ نەخۆشخانەكان بوونەتە ناوەندیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و بوونەتە هۆكاری نەخش كەوتنی خەڵك.

عەبدولئەمیر باسی ئەوەشی كردووە ژمارەیەك لەو پزیشكانە كاتێك پشكنینان بۆ كراوە ناچاركراون بە مانەوەیان لەناو نەخۆشخانەكاندا تا یەكلایی بوونەوەی پشكنینەكانیان، بەڵام تێكەڵاوی كردنی ناوخۆیان و مانەوەی چەند كەسێكیان لەیەك ژووری نووستن و نان خواردنیان پێكەوە یەكێكی ترە لە هۆكارەكان، دەرئەنجامەكەشی دواتر دەردەكەوێت، چوون لەوانەە یەكێك لە دوای وەرگرتنی نموونەی پشكنینەكەوە تووش ببێت و پێشتر هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبووبێت.

بە پێی ڕاپۆرتەكەی واشنتۆن پۆست 83%ی پزیشكەكان تووش بوون لە كۆتایی ئەم هەفتەیەی پێشوودا بووە، بەو پێیەی لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا ژمارەی تووش بووان 592 پزیشك بووە، وەزارەتی تەندروستیش تا دوێنێ هەینی 20 حوزەیران 27352 كەس تووش بوون و لەو ژمارەیەش 592 كەس گیانیان لەدەستداوە.

یاسر كە پزیشكێكە و هەڵگریی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، لەو پزیشكانەی عێراقە كە هەر لەسەرەتاوە تووش بووە، باسی لەوە كردووە كە زۆر بە ناڕەحەتی دۆخەكەی تێپەڕاندووەو لەو ماوەیەشدا مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە لە نەخۆشخانەی – مدینە صدر- و زۆر بە ناڕەحەتی هەناسەی بۆ دراوە.بەڵام توانیویەتی نەخۆشییەكە تێپەڕێنێت،

ئەو پزیشكە باس لەوە دەكات بە هەڵە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشەكان كراوە، ئەو باسی لەوە كردووە كاتێك نموونە لە كەسێك وەردەگیرێت و دواتر پشكنینەكانی پێدەدرێـتەوەو دەردەكەوێت هەڵگرە یان نە، لەو ماوەیەدا تێكەڵاوی لەگەڵ خەڵك دەكات، ئەو خاڵی لاوازییەكەیە. چوون دەبێت ئەوانەی پشكنینیان لێوەردەگیرێت بە هیچ شێوەیەك تێكەڵی كەس نەكەن تا یەكلایی دەبێتەوە.

راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات كە وەزارەتی تەندورستی تا ئێستاش بە فەرمی ژمارەی ئەو پزیشك و كارمەندانەی تەندروستی ڕانەگەیاندووە كە چەندەیان تووش بوون و چەندەیان چاكبوونەتەوە یان گیانیان لەدەستداوە. بەڵام لە نێو تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و لایەنی نافەرمی ژمارەو ناو بڵاودەبنەوە بەڵام لە ڕووی زانستییەوە پشتیان پێ نابەسترێت.

هەندێك لە پزیشكەكانیش باسیان لەوەش كردووە سیستەمی تەندروستی و شێوەو میكانیزمی بەڕیوەچوونی كاری نەخۆشخانەكان باش و تۆكمەنین و ئەگەری هەیە ئەو ڤایرۆسە زۆرتر تەشەنەبكات.

یەكێكی دیكە لەو پزیشكانەی كە نەیتویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات، باسی لەوە كردووە كە ئاواتی ئەوە بووە ببێتە پزیشك بەڵام كاتێك چووەتە ناو سیستەمەكەو هەندێك شتی بەچاوی خۆی بینیوە پەشیمانە لەوەی بووتەتە پزیشك، ئەو باسی لەوەش كردووە كوڕە خاڵێكی لە پارێزگای دیالە پزیشك بووە بەڵام بەهۆی ئەوەی كە ئۆتۆمبێلی ئیسعافیان نەبووە بیگەیەننە نزیكیترین نەخۆشخانە بە هۆی تەنگەنەفەسی و كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

وەنەبێت ئەمە یەكەم ئەزموونی دەركەوتنی كەلێنی بەڕێوەچوونی سیستەمی تەندروستی عێراق بێت، پێشتر لە ساڵی 2007 یش كاتێك شەڕی تائیفی و مەزهەبی لە عێراق گەشتە چڵەپۆپەو بەو بۆنەیەوە كوژران و برینداریی زۆر ڕوویان لە نەخۆشخانەكان كرد، دەركەوت كە نەخۆشخانەكان توانای ئەوتۆی نیەو لە كێشەی سەرهەڵدانی داعش یشدا هەمان كێشە بەرۆكی سیستەمی تەندروستی عێراقی گرتەوە.

سەرەڕای ئەوەی كە عێراق ئێستا رۆژانە زیاتر لە 1500 حاڵەت تۆمار دەكات. دراوسێی ئێرانەو پەیوەندی و هاتوچۆش لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا زۆر بووە، لە ئێران سەرەڕای جیاوازیی ژمارەی دانیشتووان زیاتر لە 3000 هەزار كەس لە ئێران تووش دەبن. بە پێی وتەی شارەزایان هاوسنووری لەگەڵ ئێران كێشەكەی قووڵتر كردووەتەوە.

راپۆرتەكە باسس لەوەش كردووە كە دۆخی نەخۆشخانەكان خراپن لەڕووی كەمی شوێن و نەبوونی چارەسەری پێویست و زۆری ژمارەی تووش بوونی پزیشك و فەرمانبەران.
پەیامنێری واشنتۆن پۆست خۆی چووەتە بەردەم بنكەیەكی تەندروستی كە بۆ شیكاریی نەخۆشییەكان دیاری كراوە، بە دەیان كەسی بینیوە كە ڕێنماییە تەندروستیەكان جێ بەجێ ناكەن و لە هەمان كاتیشدا پاڵەپەستۆ دروست دەكەن و تەنانەت پاسەوانی ئەمنی شوێنەكە ناچار بووە تەقە بكات بەسەر ئەو كەسانەدا كە بۆ پشكنین هاتوونەتە شوێنەكە تا كەمێك بڵاوە بكەن، یەكێك لە فەرمانبەرانی تەندروستی بنكەكە پێی گوتووە، زۆر هەناسە مەدە ڤایرۆسەكە لە هەموو شوێنێك هەیە.

ئەدهەم ئیسماعیل كە بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیە لە عێراق گوتوویەتی: ئەو ژمارەیەی ئێستا هەیە، ئەگەر لەسەرەتاوە هەبوایە، سیستەمی تەندروستی تێكدەشكا و بەرگەی نەدەگرت.

بە پێی ڕاپۆرتەكەی واشنتۆن پۆست پشكی تەندروستی لە بەشە بوودجەی ساڵانەی لە عێراق 2.5%ی سەرجەم بووجەكەیە، كەبەوتەی شارەزایان ئێجگار كەمە، بەتایبەتی لەو كاتانەی كە كێشەیەكی لەناكاوی وەك تەندروستی دێتە ئاراوە.پەیسەرپرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif